کارگێڕی یانەی نەفتی ناوەڕاست، بانگهێشتی رازی شنێشل دەکات سەبارەت بە بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی دەستەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بەبێ رەزامەندی کارگێڕی یانەکەی.
سەرچاوەیەکی تایبەت لەنێو یانەی نەفت بە رووداوی راگەیاند: "دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دەستوەی کاتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، بەرپرسانی یانەکەمان بە تەلەفۆن لەگەڵ رازی شنێشڵ قسەیان کردووە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ راهێنەری ناوبراو کردووە کە بۆچی بەبێ پرسی سەرۆکی یانەکە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیەی کردووە، لە بەرامبەردا رازی توڕەبووە و گوتوویەتی دیارە ئێوە متمانەتان بە من نییە".
ئەو سەرچاوەیە زیاتر گوتی: "بەرپرسانی یانەی نەفت زۆر نیگەرانن لەو هەڵسوکەوتەی رازی شنێشل و بە رێزنەگرنت لە بڕیاری سەرۆکی یانەکە نێوزەدی دەکەن، دوای رۆژانی جەژن، دەستەی سەرۆکایەتی یانەکەمان لەگەڵ شنێشل کۆدەبێتەوە و یەکێک لە بژاردەکانی بەردەم سەرۆکایەتیی یانەکەمان دوورخستنەوەی رازی شنێشلە لە پۆسیتی راهێنەری یانەی نەوتی ناوەڕاست".
لە لایەکی دیکەوە سەعد کازم ئەمینداری یانەی نەفتی ناوەڕاست بە رووداوی گوت: "ئەوە کارێکی هەڵەی یەکێتی تۆپی پێی عێراقە، کە دەبوو لەگەڵ سەرۆکی یانەکان کۆببێتەوە، کەچی بانگهێشتی راهێنەرەکان دەکات لە کاتێکدا راهینەر تەنیا کارمەندێکی یانەکەیە، لە راستیدا ئەجێندای کۆبوونەوەکەش دیارینەکرابوو، کەس نەیزانیوە ئەمانە بۆچی بەمەبەستێک راهێنەریان لەبری سەرۆکی یانە بانگهێشت کردووە".
هەروەها زیاتر گوتی: "ئێمە برمان نەداوە رازی شنێشل لە پۆستەکەی دووربخەینەوە، بەڵکو دەمانەوێت دوای جەژن گفتوگۆی لەگەڵ بکەین، دەربارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، یان وازهێنانی لە پۆستی راهێنەری، بەڵام هیچ بڕیارێک نادرێت، تاوەکو کۆبوونەوەی نێوام هەردوولا بەڕێوەدەچێت، دواتر چ بڕیارێک لەبەرژەوەندی یانەکەبوو ئەو بڕیارە دەدەین".
لە چەند رۆژی رابردوودا دەستەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنەوە بانگهێشتی سەرجەم راهێنەرانی یانە بەشدارەکانی عێراقی کرد، بەڵام،بەرپرسانی سەرجەم یانەکان رەتیان کردەوە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بکەن و پێکەوە بڕیاریاندا کە هیچ راهێنەرێک بەشداری ئەو کۆبونەوەیە نەکات، بەڵام سێ راهێنەر بەبێ گوێدانە رێککەوتنی سەرۆکی سەرجەم یانەکان، بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد، ئەو سێ راهێنەرە ش پێکهاتبوون لە رازی شنێشل، باسم قاسم و حەسەن ئەحمەد.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ