زاخۆ ریمۆنتادای بەسەردا کرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن زاخۆ
A+ A-



رووداو دیجیتاڵ

زاخۆ لەنێو یاریگە و هاندەرانی تووشی شکست هات، دوای ئەوەی یانەی تەڵەبە توانی ئەنجامەکە لە بەرژەوەندیی خۆی وەربگێڕێت و یارییەکە بە 2-1 بباتەوە.
 
لە گەڕی 28ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ میوانداریی تەڵەبەی کرد. گێمی یەکەمی یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتاییهات، بەڵام لە گێمی دووەمدا کوڕانی زاخۆ دەستپێشخەرییان کرد و لە خولەکی 59 ماتیۆس لۆکاسی بەڕازیلی بە ئەسیستێکی ئاسۆ رۆستەم، گۆڵی یەکەمی بۆ زاخۆ تۆمار کرد.
 
خۆشییەکانی زاخۆ زۆری نەخایاند، تەڵەبە گوشارەکانی چڕکردەوە و لە خولەکی 73 ئەحمەد سوهەیل گۆڵی بەرامبەربوونی تۆمار کرد. لە کاتێکدا زاخۆ هەوڵی دەدا دووبارە پێش بکەوێتەوە، تەڵەبە لە خولەکی 80 لەرێگەی عەلی سەعد و بە ئەسیستی ئەحمەد سوهەیل گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی تۆمار کرد.
 
ئەم شکستە بۆ یانەی زاخۆ پڕ لە ئازار بوو، چونکە یارییەکە لەنێو یاریگەی خۆیان بوو و هاندەرێکی زۆر بۆ پاڵپشتی تیپەکە ئامادەبووبوون. تەڵەبە بەم سەرکەوتنە سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
 
ئێستا زاخۆ بەم ئەنجامە لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولەکە دێت و تەڵەبە هاتە پلەی سێیەم.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە