سیمیۆنی: ئامادەین بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا

22-05-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن دیێگۆ سیمیۆنی لالیگا
A+ A-

رووداو دیجیتال

دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، ئامادەباشیی تیپەکەی بۆ بردنەوەی لە ڤایادۆلیدا و بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا نیشاندا، گوتیشی "ئەوە دەزانین کە هەر شتێک لەوانەیە لەم یارییەدا رووبدات".

ئەمڕۆ کاژێر 19:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یارییەکانی دواگەڕی لالیگا بەڕێوەدەچن، کە ئاتلێتیکۆ مەدریدی پێشەنگ پێویستی بە بردنەوەیە لە ڤایادۆلید بۆ ئەوەی بەچاوپۆشین لە ئەنجامی یاریی ریال مەدرید ببێتە پاڵەوان، ریال مەدریدیش پێویستی بە بردنەوە لە ڤیاریال و یەکسانبوون یان دۆڕاندنی ئاتلێتیکۆ مەدریدە بۆ ئەوەی نازناوەکە ببێتە بەشی ئەو.

دیێگۆ سیمیۆنی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ڤایادۆلید، قسەی کرد و گوتی "ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایادۆلید، ئەمە یاریی کۆتاییە لەگەڵ ڤایادۆلیدا، کە هەردووکمان لەپێناو دوو ئامانجی جیادا یاری دەکەین، بەڵام ئەوەش گرنگە و هەر یەکێک لە دوو تیپەکە هەرچی لە توانایاندایە دەیکات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکەی".

راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید، لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی "ئێمە ئەوە دەزانین کە هەر شتێک لەوانەیە لەم یارییەدا رووبدات، ئەوەی رکابەرەکەمان دەیەوێت جیاوازە لەوەی ئێمە دەمانەوێت، بەڵام گرنگە".

سیمیۆنی لە کۆتایی قسەکانیدا، هیوای خواست نازناوەکە بۆ خۆیان بێت و گوتی "وەرزێکی درێژ بوو، هەموو یانەکان تێیدا تووشی کێشە بوون، ئێستا دوو تیپ رکابەری لەسەر نازناوەکە دەکەن، سێیانیشیان رکابەری لەسەر مانەوە دەکەن، ئێمە پێویستیمان بەوەبووە لە هەر یارییەکی ئەم وەرزەدا هەموو تواناکانمان بخەینەگەڕ، بۆیە هیوادارم لە کۆتاییدا ئەوە بەدەستبێنین کە چاومان خستووەتەسەری".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات