خۆشەویستەکەی کۆڵ پاڵمەر دەڵێ داوای هاوسەرگیریم نەکردووە

22-07-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن کۆڵ پاڵمەر
A+ A-



رووداو دیجیتاڵ

کۆنی گرەیس، خۆشەویستەکەی کۆڵ پاڵمەر، ئەستێرەی یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ئەو راپۆرتانەی بە توندی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن پێش جیابوونەوەیان داوای هاوسەرگیری لەو یاریزانە کردبێت.


کۆنی گرەیس، لە ستۆرییەکی ئینستاگرامەکەیدا راگەیێندراوێکی تووندی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "باوەڕ بە هەموو ئەو شتانە مەکەن کە لە ئۆنلاین دەیخوێننەوە. ئەو درۆیانەی خەڵک بۆ بەدەستهێنانی لایک بڵاوی دەکەنەوە زۆر دڵتەزێنە! راستەوخۆ بێڕێزییەکی زۆرم لە ئینتەرنێتەوە پێگەیشتووە لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا!
نەخێر، من هەرگیز داوای هاوسەرگیریم نەکردووە."

کۆڵ پاڵمەر و کۆنی گرەیس لە تەمەنی 17 ساڵییەوە یەکتر دەناسن، بەڵام ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە کە پەیوەندییەکەیان کۆتایی هاتووە، دوای ئەوەی هەردووکیان یەکتریان لە ئینستاگرام ئەنفۆڵۆو کردووە.

پێشتر گرەیس لە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری تایبەت بە ئەمازۆن پرایمدا باسی لە خۆشەویستی خۆی بۆ پاڵمەر کردبوو و گوتبووی: "کۆڵ ئێستاش هەمان ئەو کوڕەیە کە لە تەمەنی 17 ساڵیدا ناسیم، ژیانی ئێستای بە تەواوی جیاوازە، بەڵام ئەو هێشتا هەمان کوڕە هێمنەکەیە. ئەو تەنیا گرنگی بە گۆڵکردن و پێشکێشکردنی ئاستێکی باش بۆ یانەکەی و وڵاتەکەی دەدات."

لە لایەکی دیکەوە، پاڵمەر خۆی ئاماژەی بە کێشە لە پەیوەندییەکەیدا کردبوو، کاتێک دوای یاریی یانەکەی بەرامبەر پالمیراس لە جامی جیهانی یانەکان گوتی: "من کاتێکی سەختم بەڕێکردووە لە چەند مانگی رابردوودا، چ لەناو یاریگە و چ لە دەرەوەی یاریگە، بەڵام هاوڕێیەکم هەمیشە لەوێ بووە بۆ من و زۆر یارمەتی داوم."

تاوەکو ئێستا نە گرەیس و نە پاڵمەر بە فەرمی جیابوونەوەی خۆیان رانەگەیاندووە. پاڵمەر ئێستا لە پشوویەکی کورتدایە و خۆی بۆ وەرزی 2025-2026 ئامادە دەکات، کە تێیدا یانەی چێڵسی لە چامپیۆنزلیگدا رکابەری دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە