هەولێر و هەندرێن چاوییان لە جامی کوردستان

22-11-2021
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن یانەی هەولێر یانەی هەندرێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ دووشەممە لە قۆناخی 16ـی جامی کوردستان، کاژێر 14:00 یانەی هەندرێن میوانداری یانەی هەولێر دەکات.
 
یانەی هەندرێن لە وەرزی ئەمساڵی خولی یانە نایابەکانی کوردستان، هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و رکابەری پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی دەکات بەهۆی بوونی ژمارەیەک یاریزانی بە ئەزموون، هەر بۆیە هیوای بردنەوەی یارییەکە و پەڕینەوەیە بەرەو قۆناخی 16ـی جامی کوردستان. 
 
دڵشاد مەعروف، راهێنەری یانەی هەندرێن، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند "ئێمە هەموو یارییەک بەهەند وەردەگرین و دەمانەوێت درێژە بدەین بە ئەنجامە باشەکانی وەرزی ئەمساڵی تیپەکەمان". 
 
یانەی هەولێر ئاستێکی باشی لە خولی نایابی کوردستان نمایش نەکردووە، دوای هاتنی یونس سلێمان راهێنەری رۆژئاوای کوردستان تیپەکە لە گەڕی رابردووی کوردستان لە یانەی سۆرانی بردەوە، هەر بۆیە لەم یارییەدا هەولێر دەیەوێت دڵی هاندەرانی ئاشتبکاتەوە. 
 
یونس سلێمانی، راهێنەری یانەی هەولێر بۆ رووداو روونیکردەوە "هەموو هێزیکمان دەخەینەگەڕ بۆ بردنەوەی یارییەکە، لەبەرئەوەی هەڵەکردن قەرەبووکردنەوەی نییە و پێموایە سەرکەوتن لەم یارییەدا گەیشتنە بە یاری کۆتایی جامی کوردستان و بردنەوەی نازناوەکە". 
 
یانەی هەولێر خاوەنی 3 نازناوی خولی نایابی کوردستانە، یانەی هەندرێنیش جارێک پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە