ڤیدیۆ؛ مانچێستەر سیتی نیو دەرزەن گۆڵی تۆمارکرد

23-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
مانچێستەر سیتی
مانچێستەر سیتی
نیشانەکردن مانچێستەر سیتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر سیتی بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی مۆندیالی یانەکان.
 
ئەمجارە مان سیتی بەرامبەر یانەی عەینی ئیماراتی یارییکرد، دوای هەشت خولەک یارییکردن ئیلکای گوندۆگان بەشێوەیەکی جوان گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانە ئینگلیزییەکە تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 26 کلاودیۆ ئێچێڤری بەلێدانی راستەوخۆ گۆڵی دووەمی بۆ مانچێستەر سیتی تۆمارکرد.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە ئێرلینگ هالاند بەلێدانی سزا گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکە تۆمارکرد.
 
خولەکی 72 گوندۆگان گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی ستیزنزی تۆمارکرد.
 
دوای ئەویش هەریەکە لە ئۆسکار بۆب و رەیان شێرکی دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد، مانچێستەر سیتی یارییەکەی بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی شازدەی مۆندیالی یانەکان.
 
لە یاریی داهاتوودا مانچێستەر سیتی و یوڤێنتوس رووبەڕووی یەکدەبنەوە و رکابەری لەسەر یەکلاکردنەوەی پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی حەوتەم دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە