بارسێلۆنا هەڕەشە لە عوسمان دێمبێلی دەکات

23-08-2019
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-
ئیریک ئەبیداڵ سکرتێری هونەری یانەی بارسێلۆنا گفتوگۆی لەگەڵ جێبەجێکاری کارەکانی عوسمان دێمبێلی کردووە، سەبارەت بە پێکانەکانی یاریزانە فەرەنسییەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆ کاتەلۆنیا "یانەی بارسێلۆنا لە رێگەی ئیریک ئەبیداڵەوە بێزاریی خۆیان سەبارەت بە هەڵسوکەوتەکانی عوسمان دێمبێلی بە موسا سیسۆکۆی جێبەجێکاری کارەکانی عوسمان راگەیاندووە".

عوسمان دێمبێلی دوای کۆتاییهاتنی یاریی بارسێلۆنا و ئەتلێتیک بلباو دووچاری پێکان بووە، بەڵام خۆی لە پشکنینە پزیشکییەکان دزیوەتەوە، ئەمەش بەرپرسانی یانەکەی پەست و بێزار کردووە.

رادیۆ کاتەلۆنییەکە باس لەوە دەکات "کۆبوونەوەی ئەبیداڵ و موسا سیسۆکۆ 90 خولەکی خایاندووە، تەنانەت چەند جارێک ئەبیداڵ بەدەنگی بەرز بەسەر جێبەجێکاری کارەکانی دێمبێلی هاواری کردووە، بەجۆرێک ئەبیداڵ بە وەڵامەکانی موسا سیسۆکۆ پەست و بێزار بووە، هەربۆیە لە کۆتاییدا ئەبیداڵ پێی راگەیاندووە، ئەگەر عوسمان دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، دەبێ  هەڵسوکەوتی خۆی بگۆڕێت".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە