ڤیدیۆ؛ بایرن بە کەرنەڤاڵێکی گەورە یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد

23-08-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بایرن میونشن
بایرن میونشن
نیشانەکردن بایرن میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشن بەهێزەوە دەست بە وەرزی نوێی بوندێسلیگا دەکات و بەبردنەوەیەکی گەورە لە یانەی لایپزیگ چووە نێو رکابەرییەکانی خولەکە.
 
یارییەکە لە ئالیانز ئارێنا بەڕێوەچوو، لە خولەکی 27 میشێل ئۆلیسێ دەرگای کەرنەڤاڵێکی گەورەی کردەوە و گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
 
دوای پێنج خولەک، لویس دیاز، یەکەم گۆڵی خۆی لە بوندێسلیگادا و دووەم گۆڵی بەدرێسی بایرن میونشنەوە تۆمارکرد.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم بە چەند خولەکێک، ئۆلیسێ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد.
 
نیوەی دووەمی یارییەکە، نیوەی دەرکەوتنی هاری کەین بوو، لە خولەکی 64 ئەستێرە ئینگلیزییەکە بۆ جاری چوارەم تۆڕی گۆڵی لایپزیگی هەژاند.
 
10 خولەک دوای ئەو گۆڵە کەین بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی بایرن میونشنی تۆمارکرد و لایپزیگی بەتەواوی بێهیواکرد.
 
سێ خولەک دوای ئەو گۆڵە، گۆڵکارە ئینگلیزییەکە بووە خاوەنی هاتریک و بایرن میونشنی کردە خاوەنی شەش گۆڵ.
 
یارییەکە بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات و بایرن میونشن بەنیو دەرزەن گۆڵەوە چووە نێو رکابەرییەکانی وەرزی نوێی بوندێسلیگا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە