رووداو دیجیتاڵ
پێدەچێت لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا، خەونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یارییکردن لەگەڵ کوڕەکەی ببێتە راستی، دوای ئەوەی جونیۆر کریستیانۆ بانگهێشتی هەڵبژاردەی خوار 16 ساڵانی پۆرتوگال کرا.
جونیۆر کریستیانۆ تەمەنی 15 ساڵە و لە یانەی نەسڕی سعودی یاری دەکات، بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی خوار 16 ساڵانی پۆرتوگال کرا و لەگەڵ هەڵبژاردەکە خۆیان بۆ پاڵەوانێتیی ئەورووپا ئامادەدەکەن، کە کۆتایی ئەم مانگە دەستپێدەکات و پۆرتوگال بەرامبەر تورکیا، وێڵز و ئینگلتەرا یاری دەکات.
بانگهێشتکردنی کوڕەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەکاتێکدایە لە مانگی 5ـی ئەمساڵ جونیۆر بۆ تیپی خوار 15 ساڵانی پۆرتوگال یارییکرد و ئاستە بەرزەکەی بووە هۆکاری ئەوەی بۆ تیپی خوار 16 ساڵان بانگهێشتبکرێت.
پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاندبوو، یەکێک لە خەونەکانی ئەوەیە لە داهاتوودا لەگەڵ جونیۆر بەیەکەوە یاری بکەن، بەمەش تاوەکو کوڕەکەی بانگهێشتی تیپە جیاوازەکانی پۆرتوگال بکرێت، دۆن زیاتر لە گەیشتن بە خەونەکەی نزیکدەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ