موستەفا قابیل: سەمیر بابۆ پاڵپشتمە

24-01-2025
سیڤەر بێستوون
A+ A-
 
رووداو دێجیتاڵ 
 
موستەفا قابیل، یاریزانی یانەی هەولێر، دوای بانگێشتکردنی بۆ ریزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، بۆ رووداو ئاشکرای کرد کە سەمیر بابۆی راهێنەری یانەی هەولێر بە بەردەوامی پاڵپشتی کردووە. 
 
هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، بەشداری لە جامی ئاسیای خوار 20 ساڵی دەکات، کە مانگی داهاتوو لە وڵاتی چین بەڕێوەدەچێت و هەردوو یاریزانی کوردی یانەی هەولێر، موستەفا قابیل و هەڵگورد قەیس بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کراون.  
 
موستەفا قابیل یاریزانی یانەی هەولێر، بە رووداوی گوت: هەستێکی تایبەتم هەیە کە بانگێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کراوم، ئێمە بووینە جێگای رەزامەندیی عیماد محەممەدی راهێنەر، بەدڵنیاییەوە بە شێوەی سەرەکی یاریی دەکەین. 
 
موستەفا، لە درێژەی قسەکانیدا سوپاسی سەمیر بابۆی کرد و گوتی: کاپتن سەمیر زۆر پاڵپشتمە، ئەو پاڵپشتیکردنەی هۆکارێکی سەرەکی بەردەوامبوونمە و هیوادارین لەو پاڵەوانێتییەدا سەری یانەکەمان و شارەکەمان بەرزبکەینەوە و بە سەرکەوتن بگەڕێینەوە. 
 
موستەفا قابیل، تەمەنی 19 ساڵە، بچووکترین یاریزانی سەمیر بابۆیە، لەم وەرزەدا یەکێکە لە یاریزانە متمانەپێکراوەکای سەمیر بابۆ. ئەو لە 12 یارییدا یاریی کردووە و خاوەنی دوو گۆڵ و سێ ئەسیستە. 
 
هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە کۆمەڵەی دووەمدایە، رووبەڕووی هەریەک لە هەڵبژاردەکانی کۆریای باکوور، سعودیە و هەڵبژاردەی ئوردن دەبێتەوە، لە یەکەم یارییشدا لە 13ـی مانگی داهاتوو رووبەڕووی کۆریای باکوور دەبێتەوە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە