فلیک تووڕەیە و دواهۆشداری دەداتە ئەستێرەیەکی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن هانزی فلیک ژول کۆندێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دوای یارییەکەی بەرامبەر سلاڤیا پراگ لە چامپیۆنزلیگدا، هانزی فلیکی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بڕیارێکی تووند و یەکلاکەرەوە دەدات و دواهۆشداری دەداتە ژول کۆندێی بەرگریکاری فەرەنسیی یانەکەی.
 
یارییەکەی پراگ خاڵی وەرچەرخانی یەکلاکەرەوە بوو لە هەڵسەنگاندنی فلیک بۆ ئاستی ژول کوندێ. بەرگریکارە فەرەنسییەکە یەکێک لە خراپترین یارییەکانی خۆی پێشکەش کرد، بەبێ ئەوەی هیچ زیادکراوێکی هونەری هەبێت، لەگەڵ کەڵەکەبوونی چەندین هەڵەی بەرگری کە راستەوخۆ کاریگەرییان کردە سەر هاوسەنگیی تیپەکە. 
 
لە روانگەی فلیکەوە، کوندێ تەنیا یاریزانێکی ئاست خراپ نەبوو، بەڵکو ببووە توخمێکی نەرێنی لە رووبەڕووبوونەوەیەکی چارەنووسسازی ئەورووپیدا، ئەمەش شتێکە لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا قبوڵ ناکرێت.
 
لەکاتی وەرگرتنی بەرپرسیارێتییەوە، فلیک جەختی لەوە کردووەتەوە کە وردبوونەوە و دیسپلینی مێشکی لە ماوەی 90 خولەکدا هێڵی سوورە. سەبارەت بە کوندێ، دەستەی هونەری پێیانوایە کێشەکە چیدیحاڵەتێکی دەگمەن نییە، بەڵکو بووەتە شێوازێکی دووبارەبووەوە؛ بەجۆرێک لە ساتە یەکلاکەرەوەکاندا سەرنجی نامێنێت و بەڕوونی لە رەوتی یارییەکە دادەبڕێت.
 
راهێنەرە ئەڵمانییەکە پەیامەکەی بەڕوونی گەیاند؛ ئەوەی لە پراگ روویدا نابێت دووبارە ببێتەوە. بارسێلۆنا پێویستی بە یاریزانی جێی متمانە هەیە، کە لەڕووی مێشکی و جەستەییەوە ئامادەبن، بەتایبەتی لە قۆناخی رکابەریکردن بۆ سەرکەوتنی راستەوخۆ بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ.
 
هانزی فلیک لەوە تێدەگات کە هەر یاریزانێک  لەوانەیە رۆژێکی خراپی هەبێت، بەڵام بە تووندی ئەوە رەتدەکاتەوە کە هەڵەکان ببنە خوو و نەریت.
 
ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئەنجامەکان دەستبەجێ دەبن. فلیک دان بە ناو و ناوبانگدا نانێت، بەڵکو تەنیا شایستەیی پێوەرە. لەگەڵ هەبوونی جێگرەوەی ئامادەی وەک جواو کانسیلۆ و ئێریک گارسیا، پێگەی کوندێ چیدی گەرەنتی کراو نییە.
 
دەستەی هونەری بڕوایان وایە کوندێ توانای ئەوەی هەیە بەئاستێکی باشتر بگەڕێتەوە، بەڵام پێویستی بە شۆکێکی راستەقینە هەیە تا سەرنجی بۆ بگەڕێتەوە. رکابەرییەکە کراوە بووە و دەرفەتەکە زۆر چاوەڕێ ناکات.
 
سەرچاوەکانی نزیک لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا، دەڵێن "فلیک پەیامەکە بەڕوونی بە کۆندێ داوە؛ یان گێڕانەوەی متمانە بەخێرایی، یان چوونە دەرەوە لە پلانەکان بەشێوەیەکی نیمچە کۆتایی". 
 
ئەو سەرچاوانە دەڵێن "فلیک بڕیاری خۆی داوە. ئێستا بڕیارەکە لە دەستی ژول کوندێدایە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە