شالکێ لە نێو یاریگای خۆیدا دۆڕا

24-05-2020
هێژا خەسرەو
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی شالکێ لە نێو یاریگا و هاندەرانیدا تووشی دۆڕانێکی قورس بوو.

لە یاریگای ڤێلتیس شالکێ میوانداری ئۆگسبورگی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام پێدۆڕاند.

لە گێمی یەکەمدا و دوای تێپەڕینی تەنیا شەش خولەک بەسەر یارییەکەدا ئیدوارد لوین گۆڵی یەکەمی یانەی میوانی تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمیشدا و لە خولەکی 76دا جوێل بازی گۆڵی دووەمیشی لە تۆڕی شالکێ تۆمارکرد، پێشکۆتاییهاتنی یارییەکەش بە چەند خولەکێک سێرخیۆ کۆردۆڤا گۆڵی سێیەم و سێ خاڵی یارییەکەی بۆ ئۆگسبورگ تۆمارکرد.

ئۆگسبورگ بەم بردنەوەیە بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ هاتە پلەی 12 و شالکێش لە پلەی هەشتەمە و 37 خاڵی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە