رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی ئیسپانیا چوار کەسی دەستگیرکرد کە گومانیان لێدەکرێت ئەوان لەسەر رێگەیەکی خێرای مەدرید بووکەڵەیەکی ڤینیسیۆس جونیۆریان هەڵواسی بێت.
دەستگیرکردنی چوار کەسەکە دوو رۆژ دوای ئەو رەگەزپەرستییە هات کە هاندەرانی یانەی ڤالێنسیا بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆر، یاریزانی یانەی ریال مەدرید پێشانیاندا.
بەرەبەیانی رۆژی بەڕێوەچوونی یاریی دێربیی مەدرید لەنێوان ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا، بووکەڵەیەکی ڤینیسیۆس لەگەڵ بانەرێک کە لەسەری نووسرابوو مەدرید رقی لە ریالە لە سەر رێگەیەکی سەرەکی پایتەختی ئیسپانیا هەڵواسرا، ئەمەش ناڕەزایەتییەکی گەورەی لێکەوتەوە و کاردانەوەی بەدواداهات.
ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە بووکەڵەیەکی کەسایەتییەکی رەشپێستیان دروستکردووە کە ناوی ڤینیسیۆسی لەسەر بووە و پەتێکیان خستووەتە ملی بووکەڵەکە وەک ئاماژەیەک بۆ لە سێدارەدان.
بەپێی لێدوانی پۆلیسی ئیسپانیا ئەو چوار کەسەی دەستگیرکراون تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 24 ساڵە و لەنێو یارییەکاندا ئەو کەسانە دەستگیرکراون و پۆلیس کامێرەی چاودێریی بۆ ناسینەوەی تاوانبارەکان بەکارهێنراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ