ڤیدیۆ؛ پاریس بەیەکەمی کۆمەڵەی دووەم سەرکەوت

24-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
پاریس سانجێرمان
پاریس سانجێرمان
نیشانەکردن پاریس سانجێرمان مۆندیالی یانەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بردنەوەیەکی دیکەی لە مۆندیالی یانەکاندا تۆمارکرد و بە یەکەمی کۆمەڵەی دووەم خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی مۆندیال.
 
پاڵەوانی ئەورووپا لە گەڕی سێیەم و کۆتایی قۆناخی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر یانەی سیاتڵ ساوندەرزی ئەمریکی یارییکرد، سەرەتا یانە ئەمریکییەکە هەلێکی ئاسانی بۆ گۆڵ تۆمارکردن لەدەستدا.
 
لە خولەکی 34 خڤیچا کڤاراتسخێلیا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی پاریس سانجێرمان تۆمارکرد، نیوەی یەکەم تەنیا ئەو گۆڵەی بەخۆیەوە بینی.
 
لە نیوەی دووەمدا هێرشەکانی پاریس بەردەوامبوون، لە خولەکی 66 ئەشرەف حەکیمی یانەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، پاریس سانجێرمان یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
 
پاریس سانجێرمان دوو یاریی لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا بردەوە، یارییەکی دۆڕاند، بە شەش خاڵ و وەکو یەکەمی کۆمەڵەکە گەیشتە قۆناخی شازدەی مۆندیالی یانەکان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە