لیڤەرپوول داوای هاوڕێیەکی ریاز محرز دەکات

24-07-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیڤەرپوول
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و پاڵەوانی پرێمەرلیگ، بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکەی چاوی لە یاریزانێکی هەڵبژاردەی جەزائیرە.

میدیای بەریتانیا رایگەیاند، لیڤەرپوول کار بۆ گواستنەوەی عیسا ماندی، بەرگریکاری جەزائیری و یانەی ریال بێتیسی ئیسپانی دەکات، ئەمەش لەسەر داوای یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەکە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بەرگرییەکەی بەهێزتربکات.

ماندی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال بێتیس لە ساڵی کۆتاییدایە و پێناچێت یاریزانەکە لە یانەکەی بمێنێتەوە، بەهۆی ئەوەی گفتوگۆی نێوان هەردوولا کێشەی تێکەوتووە.

بەپێی رۆژنامەی میرەر یانەی ریال بێتیس ئامادەیە بەرامبەر 10 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری بەرگریکارە جەزائیرییەکە ببێت، ئەمەش بەهۆی ئەو بارودۆخە خراپەی بەهۆی کۆرۆناوە لە یانەکەدا دروستبووە.



جگە لە لیڤەرپوول یانەی نیوکاسل یونایتدیش چاودێری ئەو یاریزانە دەکات و دەیەوێت بیباتە ریزەکانی.

عیسا ماندی تەمەنی 28 ساڵە، لە ساڵی 2016 لە یانەی ریمسی فەرەنسی چووەتە یانەی ریال بێتیس، 30 یاریی بەدرێسی یانەکەوە ئەنجامداوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی جەزائیریش خاوەنی 55 یاریی نێودەوڵەتییە و گۆڵێکی بە درێسی هەڵبژاردەکەوە تۆمارکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە