رووداو دیجیتاڵ
یانەی فلامینگۆی بەرازیلی بیر لە گەڕاندنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی ریال مەدرید بۆ یانەکەی دەکاتەوە و یاریزانێکی یانەکەش لەو بارەیەوە قسە دەکات.
میدیای بەرازیل چەندجارێک رایانگەیاندووە، بەرپرسانی یانەی فلامینگۆ لە ئێستاوە کار بۆ ئەوە دەکەن لە داهاتوودا ڤینیسیۆس جونیۆر بگەڕێننەوە ریزەکانی یانەکەیان.
لوکاس پاکێتا، لە یانەی وێستهام یونایتدەوە پەیوەندیی بەو یانەیەوە کردووەتەوە و لەبارەی ڤینیسیۆسەوە دەڵێت "بەردوام و زۆر قسە لەگەڵ ڤینیسیۆس دەکەم، پێی دەڵێم، من لێرەم، تەنیا ئەوەی نەماوە تۆی، وەرە، چونکە دەبێت ئەوەی بەڵێنمان بۆی دابوو جێبەجێی بکەین."
لوکاس پاکێتا لەبارەی گەڕانەوەی ڤینیسیۆس بۆ فلامینگۆ دەڵێت "دڵنیام لە کاتێکی گونجاودا دەگەڕێتەوە."
ڤینیسیۆس جونیۆر تەمەنی 25 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت، یاریزانەکە هێشتا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە نوێنەکردووەتەوە و لە ماوەی رابردوودا قسەی زۆر لەبارەی داهاتووی ئەو یاریزانەوە کراوە.
ڤینی لە یانەی فلامینگۆی بەرازیلی دەرکەوتووە، لە ساڵی 2017 یاریی بۆ تیپی خوار 20 ساڵانی یانەکە دەکرد، دوای ئەوە سەرخرا بۆ تیپی یەکەم و پاشان ئاستە بەرزەکەی بووە هۆکاری ئەوەی ریال مەدرید بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ بکات.
ئێستا ڤینی یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی تۆپی پێی ئەورووپایە و نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 150 ملیۆن یۆرۆ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ