ڤیدیۆ؛ بیلال ساڵح: خولی کوردستان لەڕووی تەکتیکییەوە لەخولی نایابی عێراق باشترە

25-06-2025
سیڤەر بێستوون
بیلال ساڵح
بیلال ساڵح
نیشانەکردن بیلال ساڵح خولی نایابی کوردستان
A+ A-
رووداو دێجیتاڵ

بیلال ساڵح، یاریزانی یانەی شێروانە، پێیوایە خولی کوردستان لەڕووی تەکتیکییەوە لەخولی نایابی عێراق باشترە.
 
بیلال دوای تەواوبوونی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، پەیوەندی بە یانەی گازی باکووری بەشدار لە خولی نایابی عێراقدا کرد. ئەو لەبارەی ئەو خولەوە بە رووداوی  گوت "خولی کوردستان لە رووی تەکتیکییەوە لە خولی نایابی عێراق باشترە". 
 
بیلال، لە لێدوانێکیدا بۆ رووداو سپۆرتس رایگەیاند "خولی نایابی کوردستان و خولی نایابی عێراق جیاوازیان زۆرە، لە خولی نایابی عێراق زیاتر گرنگی بە هێزی یاریزان دەدرێت و کار لەسەر توانای جەستەیی یاریزان دەکرێت، بەڵام لە خولی کوردستان وانییە و کار لەسەر توانای هونەری دەکرێت، من ناڵێم کە خولەکانی کوردستان زۆر پێشکەوتووە، بەڵام لە کوردستان هەوڵ دەدرێت تەکتیک و تەکنیکی یاریزانەکان بەرەو پێشببەن".
 
یاریزانەکەی یانەی گازی باکوور، سەبارەت یاریگاکانی خولی نایابی عێراق دەڵێت "بەڕاستی یاریگاکانی خولی نایابی عێراق خۆش نین بۆ یارییکردن، خولی ئەستێرەکان باشە، بەڵام نایابەکەی باش نییە، هەربۆیە بە ئەنجامەکانەوە دیارە، زۆربەی یارییەکان بەئەنجامی 1-0 یان 0-0 کۆتایی دێت". 
 
بیلال، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی شێروانەدا نازناوی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێنا، خۆشی وەک باشترین یاریزانی وەرزەکەی خولەکە دیاریی کرا. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە