رووداو دیجیتاڵ
لیۆنێل مێسی دوو گۆڵی تۆمارکرد و سەرکردایەتیی یانەی ئینتەرمەیامیی کرد بۆ بەدەستهێنانی چوارەم سەرکەوتنی لەسەریەک.
لە رکابەرییەکانی خولی ئەمریکا و لە گەڕی 31، ئینتەرمەیامی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر نیویۆرک سیتی یارییکرد و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.
بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە بە سێ خولەک باڵتاسار رۆدریگێز بە ئاسیستی مێسی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئینتەرمەیامی تۆمارکرد.
لە خولەکی 74 بوسکێس تۆپێکی جوانی گەیاندە مێسی و ئەویش بەجوانترین شێوە گۆڵی دووەمی بۆ ئینتەرمەیامی تۆمارکرد.
لە خولەکی 81 لێدانی سزا بۆ مەیامی هەژمارکرا، لویس سوارێز بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی نیویۆرک سیتیی هەژاند و یانەکەی زیاتر لە بردنەوە نزیککردەوە.
دوای چەند خولەکێکی کەم لەو گۆڵە، مێسی بەرگریکارانی نیویۆرکی تێپەڕاند و گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد.
ئینتەرمەیامی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە، ئەمە چوارەم بردنەوەی لەسەریەکە تۆماری دەکات و یانەکە بە 55 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئەمریکایە، بەڵام دوو یاریی کەمتر لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە.
مێسی بەم دوو گۆڵە، ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 23 گۆڵ و لە پێشەنگی ریزبەندی گۆڵکارانی خولی ئەمریکایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ