رووداو دیجیتاڵ
رکابەرییەکانی گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکەن، یانەی زاخۆ بە ئامانجی بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی دیکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر پێشەنگی ریزبەندی خولەکە یاری دەکات.
ئەمڕۆ ئێوارە کاژێر 18:00 یانەی زاخۆ دوور لە هاندەرانی دەبێتە میوانی یانەی دیالە و دەیەوێت بردنەوەی دووەمی لەسەریەک تۆماربکات، دوای ئەوەی لە گەڕی رابردوودا لە یاریگەی دهۆک لە یانەی جەوییەی بردەوە.
زاخۆ پێویستییەکی زۆری بە بردنەوەی یارییەکەی ئەمڕۆ هەیە، بۆ ئەوەی بە ئامادەییەکی زۆرەوە بچێتە نێو رکابەرییەکانی جامی کەنداو کە دوای پێنج رۆژی دیکە لە یەکەم یارییدا لە یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی قادسیەی کوێتی یاری دەکات.
یانەی دیالە لە دوو یاریی رابردوودا، دوو سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ئێستا لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە، تیپەکە چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە و دەیەوێت بەبردنەوە لە زاخۆ، بە یانەکانی عێراق بڵێت لەم وەرزەدا دیالە یانەیەکی ئاسان نییە.
ویسام رزق، راهێنەری زاخۆ بەر لە یاریی بەرامبەر دیالە: ناکرێت هەموو یارییەکان وەکو یەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و هەر یارییەک لەوەی دیکەی جیاوازە، پێویستە بەپێی ریتمی رکابەرەکە مامەڵە بکەیت.
تێگەیشتنی نێوان یاریزان یاری لە دوای یاری باشتر دەبێت، ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە. ئێمە لە تۆپی درێژدا کێشەمان هەیە و دەستەی هونەری کار لەسەر چارەسەرکردنی دەکات،سەرەڕای گەشتی درێژ و گوشاری یارییەکان، بەڵام یاریزانەکان هەست بە بەرپرسیارەتی گەورە دەکەن کە شایستەی خولەکە بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ