رووداو-هەولێر
دوای ئەوەی یانەی لیڤەرپوول بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی ڤێرژنی نوێی پرێمەرلیگ و لەدوای 30 ساڵ بووە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی، یانەی مانچێستەر سیتی یەکەم یانە دەبێت کە رێڕەوی رێزلێنان بۆ لیڤەر دروستدەکات و یاریزانەکانی بە چەپڵەرێزانەوە پێشوازییان لێدەکەن.
بەپێی ئەو دابونەریتەی کە لە ئینگلتەرا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا هەیە، ئەو تیپەی کە زووتر خولەکە یەکلادەکاتەوە، لەلایەن ئەو یانەیەی کە یارییان بەرامبەری ماوە، رێڕەوی رێزلانیان بەر لە یارییەکەیان بۆ سازدەکرێت.
هەفتەی داهاتوو لە رۆژی پێنچشەممە یانەی مانچێستەر سیتی لە یاریگەی خۆی میوانداری یانەی لیڤەرپوول دەکات و بڕیارە بەر لە دەستپێکی یارییەکە رێڕەوی رێزلێنان بۆ یانە سوورەکە سازبکەن، نەک تەنیا سیتی بەڵکو شەش یانەی دیکەش کە لیڤەرپوول یاری بەرامبەریان ماوە رێڕەوی رێزلێنانیان بۆ دەکەن.
ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا یانەیەک لەلایەن حەوت یانەوە رێڕەوی رێزلێنانیان بۆ بکەن لە خولی ئینگلیزیدا، چونکە لیڤەرپوول بەر لە حەوت گەڕ لە کۆتاییهاتنی خولەکە، نازناوەکەی مسۆگەر کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ