ئینتەر مەیامی دی پاولی گواستەوە

26-07-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن رۆدریگۆ دی پاول
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی بە فەرمی گواستنەوەی رۆدریگۆ دی پاول، ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە راگەیاند. گرێبەستەکە سەرەتا بەشێوەی خواستنە و لە ساڵی 2026 دەبێتە هەمیشەیی، بەمەش دی پاول جارێکی دیکە شانبەشانی لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی یاری دەکات.


دەیڤید بێکهام، یەکێک لە خاوەنەکانی یانەی ئینتەر مەیامی، خۆشحاڵی خۆی بە گرێبەستەکە نیشاندا و گوتی: ''رۆدریگۆ یاریزانێکە ساڵانێکە سەرسامی بووم. ئەو ئەزموون و ورە بۆ تیپەکەمان دەهێنێت و دڵخۆشم بە پێشوازیکردن لە یاریزانێکی دیکەی براوەی جامی جیهانی.''

دی پاولی تەمەن 31 ساڵ، دوای چوار وەرز ماڵئاوایی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد. نرخی گواستنەوەکەی 17 ملیۆن دۆلارە و لە مەیامی دەبێتە هاوکاری سێرجیۆ بوسکێتس و فێدێریکۆ ریدۆندۆ.

دی پاول نازناوی "بۆدیگاردەکەی مێسی" پێدراوە، بەهۆی شێوازی یاریکردنە بەهێزەکەیەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە