دانا کامەران هۆکاری رەتکردنەوەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەڵبژاردنی فەهد ئاشکرا دەکات

26-08-2025
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن دانا کامەران یانەی فەهد
A+ A-
رووداو دێجیتاڵ 

دانا کامەران، ئەستێرەی پێشووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی هۆکاری  هەڵبژاردنی یانەی فەهدی عێراقی و رۆیشتنی لە پێشمەرگەی سلێمانی ئاشکراکرد و بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند بۆ وەرزی نوێ پەیوەندی بە یانەی فەهدەوە کردووە و گوتی "پڕۆژەکەی یانەی فەهدم بەدڵبوو و بۆیە هەڵمبژارد".
 
دانا کامەران، یاریزانی پێشووی یانەی پێشمەرگەی هەولێر، هەولێر و پێشمەرگەی سلێمانی بووە و بۆ وەرزی نوێ بەدرێسی یانەی فەهد دەردەکەوێت، کە ئەو یانەیە لە شاری خاڵدیەی سەر بە پارێزگای ئەنبارە و بەشداری لە خولی نایابی عێراق دەکات.
 
ئەو یاریزانە لەسەر هەوڵەکانی یانەکەی پێشووی بۆ هێشتنەوەی لە ریزەکانیدا، گوتی "یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە هەوڵدابوو بۆ ئەوەی بمێنمەوە، بەڵام لەسەر پارە رێکنەکەوتین، یانەی دیکەش هەبوو لە خولی نایاب وەک روومادی، بەڵام گریبەستەکەی فەهد لە هەموویان باشتر بوو". 
 
دانا کامەران، لە لێدوانێکیدا بۆ رووداو سپۆرتس گوتی "چەندین گرێبەستم لەلایەن یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقەوە بۆ هاتبوو، بەڵام رێکنەکەوتین، تەنانەت لەگەڵ یانەیەک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نزیکبووین بگەین بە رێکەوتنی کۆتایی، بەڵام دواجار گرێبەستەکە نەکرا، لە کۆتایی یانەی فەهدم هەڵبژارد، چونکە چەندین یاریزانی دیکەی کورد لەوێ بوون، ئەوە وایکرد زیاتر دڵم بە گرێبەستەکەم خۆش بێت". 
 
یانەی فەهدی بەشداری لە خولی نایابی عێراقدا دەکات، ئەم وەرزە تاوەکو ئێستا چوار یاریزانی کوردی گواستووەتەوە ریزەکانی و دانا کامەران پێنجەم یاریزان دەبێت لە یانەکە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە