رووداو - هەولێر
یانەی برایەتی بەشێوەیەکی فەرمی مەحموود مەجیدی وەک راهێنەری نوێی یانەکەی ناساند.
گرێبەستکردن لەگەڵ ئەم راهێنەرە دوای ئەوە دێت، کە فاتیح حەمەخانی راهێنەری پێشوو بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستی دەستی لە کارکێشاوە، هەر بۆیە مەحموود مەجید بووە شوێنگرەوەی تا کۆتایی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی کوردستان.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا سەرۆکی یانەی برایەتی تەواوی پاڵپشتی خۆیانی بۆ راهێنەری نوێ دووپاتکردەوە، هەروەها هێنانی دوو یاریزانی هێرشبەری لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد، بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ