دی بورگۆسی ناوبژیوان زۆر خراپ لەسەر یاریزانانی ریال مەدریدی نووسیوە

27-04-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن جود بێلینگهام ناوبژیوان هەڵەی ناوبژیوان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دی بورگۆس، ناوبژیوانی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە راپۆرتی خۆیدا. جگە لە رۆدیگێر زۆر بەخراپی لەسەر جود بێلینگهامیشی نووسیوە و چاوەڕێی سزایەکی تووندیان بۆ دەکرێت.
 
دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا 3-2 لە ریال مەدرید بردەوە، چەند یاریزانێکی ریال مەدرید هەڵسوکەوتنی دوور لە گیانی وەرزشییان بەرامبەر ناوبژیوانی یارییەکە ئەنجامدا و دی بورگۆس ناچاربوو کارتی سوور بە سێ یاریزانی یانەی مێرینگێ بدات، کە بریتی بوون لە هەریەک لە ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر، لوکاس ڤاسکێز و جود بێلینگهام.
 
دوای یارییەکە ناوبژیوانی یارییەکە راپۆرتی خۆی بۆ لیژنەی ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا نووسیوە و تێیدا جگە لە رۆدیگێر، جود بێلینگهامیشی بەوە تۆمەتبار کردووە کە رەفتاری دوژمنکارانەی لەدژی کردووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەویش لەگەڵ رۆدیگێر بەتووندی سزا بدرێن.
 
▪️لە خولەکی 120 یاریزانی ژمارە 22ـی ریال مەدرید، رودیگێر بەهۆی ئەوەی شتێکی له ناوچەی تەکنیکی فڕێدا بەبێ ئەوەی به من بگات، کارتی سوورم پێیدا. ژمارەیەک لە ئەندامانی ستافی راهێنەرایەتی ناچاربوون بیگرن، چونکە هەڵوێستێکی توندووتیژ و دوژمنکارانەی نیشاندا.
 
دی بورگوس لە راپۆرتەکەیدا بەمشێوەیە لەسەر هەرسێ یاریزانەکەی ریال مەدریدی نووسیوە:
 
▪️ لە خولەکی 120 یاریزانی ژمارە 17ـی ریال مەدرید، لوکاس ڤاسکێز بەهۆکاری خوارەوە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە: بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر یەکێک لە بڕیارەکانم، ماوەی چەند مەترێک هاتە نێو یاریگا و ئاماژەکانی ناڕەزایی نیشاندا.
 
▪️ یاریزانی ژمارە 5ـی ریال مەدرید، بێلینگهام لەبەر ئەم هۆکارەی خوارەوە بە کارتی سوور دەرکرا: کاتێک یارییەکە تەواو بوو، بەهەڵوێستێکی تووندوتیژ و دوژمنکارانە لە شوێنی ئێمە نزیک بووەوە، هاوڕێکانی ناچاربوون رێگری لێبکەن..
 
پێشبینی دەکرێت رۆدیگێر و بێلینگهام بەتووندترین شێوە سزا بدرێن، ئەگەرچی رودیگێر ئەمڕۆ داوایلێبوردنی لە ناوبژیوانەکە کرد و رایگەیاند کە نەدەبوو بەو شێوەیە هەڵسوکەوت بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە