پەیامێک لە تۆنی کرووسەوە سەبارەت بە ئێمباپێ

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن تۆنی کرووس کیلیان ئێمباپێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تۆنی کرووس، ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید، سەبارەت بە بارودۆخی ئێمباپێ و ریال مەدرید، پەیامێکی هەیە و باس لەوە دەکات کە دۆخی ئەو یاریزانە لەگەڵ ریال مەدرید چوونە و بۆچوونی خۆی دەخاتەڕوو سەبارەت بەوەی کە پێویستە چۆن سوود لە تواناکانی ئەو یاریزانە وەربگیرێت.
 
کاتێک پرسیار لەبارەی کیلیان ئێمباپێی لێدەکەن، سەبارەت بەوەی یانەکە لەگەڵ ئەوەدا هیچ نازناوێکی نەبردووەتەوە؟ تۆنی کرووس لە وەڵامدا دەڵێت "ئەگەر راستگۆیانە قسە بکەم، وا دێتەبەرچاو کە ریال مەدرید هەوڵدەدات خۆی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ بگونجێنێت، نەک بەپێچەوانەوە، ئەو یاریزانێکی ئاستبەرزی جیهانییە، بەڵام ئەوکات باشترین ئاست پێشکەش دەکات کە خاڵی سەرەکیی تیپەکەیە".
 
ئەستێرە ئەڵمانییەکە زیاتر لەو بارەیەوە قسە دەکات و  دەڵێت "لە پاریس سانجێرمانیش کاتێک لەگەڵ مێسی و نەیمار بوو، هەمان شتمان بینی، بابەتەکە کوالیتی نییە، پەیوەندی بە هاوسەنگییەوە هەیە، لە مەدرید ڤینیسیۆست هەیە کە پێشتر بەڕاستی سەرکردایەتی تیپەکەی دەکرد".
 
کرووس، کە هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە بۆ وەرزی داهاتوو وەک راوێژکارێک دەگەڕێتەوە ریال مەدرید، زیاتر دەڵێت "کێشەی ئێستا ئەوەیە کە رۆڵەکان تێکەڵ بوون، ئێمباپێ کاتێک وەک هێرشبەری سەرەڕم یاری دەکات، پێناچێت لە پێگەی سرووشتیی خۆیدا بێت، تۆپی پێ لەم ئاستەدا زیاتر  پێویستی بە یاریی بەکۆمەڵ و یەکگرتووییە نەک تەنیا یاریزانانی ئەستێرە".
 
دوای وەرزێکی پڕ لە شکست و ئابڕووچوون، یانەی ریال مەدرید بیری لەوە کردووەتەوە پەنا بباتەوە بەر تۆنی کرووسی ئەستێرەی پێشووی، بۆ ئەوەی وەک راوێژکارێک چارەسەری کێشەکانی بکات و تیپەکە بگەڕێنێتەوە سەر ستەیجی نازناوەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە