رووداو دیجیتاڵ
یانەی لیڤەرپوول بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلتەرا، ئاهەنگی گێڕا و هەزاران هاندەر بەدرێسی سووری یانەکەوە لە ئاهەنگەکەدا بەشداربوون.
لیڤەرپوول لە یەکەم وەرزیدا لەژێر سەرپەرشتی ئارنێ سلۆت توانیی نازناوی خولی ئینگلتەرا بباتەوە و بەجیاوازیی 10 خاڵ لەگەڵ یانەی ئارسیناڵی دووەم بووە پاڵەوانی خولەکە.
رۆژی دووشەممە یانەکە بە پاسێکی کراوەوە و لەنێو دڵخۆشییەکی زۆری یاریزانەکانیدا بەنێو شەقامەکانی شارەکەدا گەڕا و جامی پرێمەرلیگی نمایشکرد، هەزاران هاندەر پێشوازییان لە تیپەکە کرد و بەبۆنەی بردنەوەی نازناوەکەوە ئاهەنگیان گێڕا.
لە ئاهەنگی یانەی لیڤەرپوولدا لەگەڵ هاندەرانی بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ، ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی بەنێو هاندەرانی یانەکەدا دەکێشێت و چەند هاندەرێکی بریندارکرد.
پۆلیسی مێرسیساید رایگەیاند، بەهۆی ئەو رووداوەوە پیاوێکی سپی پێسی خەڵکی بەریتانیا و ناوچەی لیڤەرپوولیان دەستگیرکردووە و تەمەنی 53 ساڵە.
ڤیدیۆی هێرشکردنە سەر هاندەرانی لیڤەرپوول لەلایەن ئۆتۆمبێلەکەوە لەنێو سۆشیاڵ میدیادا بەخێراییەکی زۆر بڵاوبووەوە و ئەو رووداوە بووە هۆکاری ئەوەی ئاهەنگی لیڤەرپوول تێکبدرێت و هەر زوو ژمارەیەکی زۆری پۆلیس بە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکرا و چاودێرییەکی تووند خرایە سەر شارەکە.
سەرەتا ئەوانەی لەنێو ئاهەنگەکە بوون هەوڵیاندا شۆفێرەکە رابگرن، بەڵام پۆلیس دەستگیریکرد و هەر زوو ئەوانەشی لە رووداوەکەدا برینداربوون بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.
This man on the floor is a HERO who with other good lads of Liverpool tried to stop the horrific car collision, please share this, we need more people like this man and all those who tried to stop the van, prepared to risk their lives to stop others being killed #lfc #Liverpool… pic.twitter.com/WBBGYFAXI7
— Dortie (@24SevenEyes) May 26, 2025
بەهۆی رووداوەکەوە چەندین کاژێر رێگەی شەقامەکانی کاستڵ و ئاو داخرا و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن لەسەر شەقامەکە بینران.
یانەی لیڤەرپوول لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "ئێمە لە پەیوەندی راستەوخۆداین لەگەڵ پۆلیسی مێرسیساید سەبارەت بە رووداوەکەی شەقامی ئاو کە لە کاتێکدا بەرەو کۆتایی ئاهەنگەکە دەچووین رووداوەکە روویدا."
لیڤەرپوول دەڵێت بیرکردنەوە و نزاکانمان لەگەڵ ئەو کەسانەدایە کە بەهۆی ئەم رووداوەوە نیگەرانبوون و کاریگەریی لێکردوون.
ئێمە بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی پشتگیری تەواومان بۆ خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان و دەسەڵاتە ناوخۆییەکان کە مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداوەدا دەکەن، ئەمە بەشێکی دیکەی راگەیێنراوەکەی پاڵەوانی پرێمەرلیگ بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ