سپید و مستەر بیست پلانی کڕینی یانەیەکی خولی ئەمریکایان هەیە

27-07-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن سپید
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

دوو ئەستێرەی دیاری تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب، ئایشۆوسپید و مستەر بیست، رەنگە لە داهاتوودا پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی یانەیەک لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا ناسراو بە (MLS).

ئەمەش لە کاتێکدایە کە چەندین کەسایەتی بەناوبانگ بوونەتە خاوەنی یانە، لەوانە دەیڤد بێکهامی ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد کە لەگەڵ مێسی لە ئینتەر مایامی کاردەکات، هەروەها کەسانی وەک رایان رینۆڵدز، تۆم برادی، ویڵ فێرێل و جەی جەی وات پەیوەندییان بە خاوەندارێتی یانەکانی تۆپی پێی ئینگلیزییەوە هەیە.

ئایشۆوسپید، یوتیوبەری بەناوبانگ، بەمدواییە ئامادەی یاریی ئەستێرەکانی خولی ئەمریکا بۆ ساڵی 2025 بوو، تێیدا هەڵبژاردەی ئەستێرەکانی ئەمریکا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەستێرەکانی خولی مەکسیک بووەوە.

ئەو یوتیوبەرە بە هاندەرێکی سەرسەختی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ناسراوە، لەبارەی ئەگەری وەبەرهێنان یان کڕینی یانەیەکەوە، لە لێدوانێکیدا دەڵێ: "مستەر بیست! من و مستەر بیست دەتوانین وەبەرهێنان بکەین لە ماوەی 50 ساڵی داهاتوودا. نا، تەنانەت 50 ساڵی داهاتوو نا، 20 ساڵی داهاتوو! ئێمە زۆر باش دەبین."

سپید لەبارەی رۆناڵدۆوە دەڵێت: "دەزانن، کاتێک منداڵ بووم، سەیری رۆناڵدۆم دەکرد، هەمیشە سەیری رۆناڵدۆم دەکرد... رۆناڵدۆ باشترینە، ئەو کەسەیە کە من چاوی لێدەکەم."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە