رووداو دیجیتاڵ
تیروپشکی یارییەکانی مۆندیالی 2026 لە واشنتن راکێشرا و هەڵبژاردە بەشدارەکانی پاڵەوانێتییەکە بەسەر دوازدە کۆمەڵەدا دابەشکران.
لە رێوڕەسمێکی گەورە و سەرنجڕاکێشدا لە سەنتەری جۆن کێنێدی و بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کلاودیا شەینبۆم، سەرۆکی مەکسیک و مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەندا تیروپشکی مۆندیال ئەنجامدرا.
لە مۆندیالی 2026 جگە لەوەی چەند یارییەکی بەهێز دەبینرێن، چەند شتێکی سەرنجڕاکێش روودەدەن.
* بۆ یەکەمجار مۆندیال 48 هەڵبژاردە تێیدا بەشداردەبن و یارییەکانی لە 3 وڵات، ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا دەکرێن.
* 8 باشترین سێیەم لەگەڵ یەکەم و دووەمی هەموو کۆمەڵەکان دەگەنە قۆناخی 32ـی پاڵەوانێتییەکە.
* لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا، کیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند رووبەڕووی یەکدەبنەوە، جود بێلینگهام و لوکا مۆدریچ رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
* کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یەکەمجار بەرامبەر سێ هەڵبژاردەی نوێ یاری دەکات، کاتێک بەرامبەر ئوزبەکستان، کۆڵۆمبیا و یەکێک لە هەڵبژاردەکانی کۆماری کۆنگۆ، جامایکا، کالیدۆنیا یاری دەکات.
*لە ئەگەری سەرکەوتنیان بە یەکەمی کۆمەڵەکانیان، ئەگەری هەیە لە قۆناخی هەشتی مۆندیالدا لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەڕووی یەکببنەوە.
* دوای 20 ساڵ جارێکی دیکە مێسی بەرامبەر جەزائیر یاریی دەکاتەوە، لە 2007 مێسی لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر جەزائیر یارییکردووە، دوو گۆڵ و ئاسیستێکی بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیە هەبووە.
* مەکسیک و ئەفریقای باشوور یاریی کردنەوەی مۆندیال ئەنجامدەدەن، پێشتر لە 2010 هەردوو هەڵبژاردە لە ئەفریقای باشوور یاریی یەکەمی مۆندیالیان ئەنجامدا و ئەمجارەش هەردوو هەڵبژاردە رووبەڕووی یەکدەبنەوە، بەڵام لە مەکسیک.
* ئەگەر هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە مۆندیالی 2026، دەکەوێتەوە کۆمەڵەیەکی زەحمەت و رووبەڕووی نەرویج، فەرەنسا و سەنیگال دەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ