ڤیدیۆ؛ کریستیانۆ گۆڵی کرد و نەسڕ چوارەم بردنەوەی تۆمارکرد

27-09-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرکردایەتیی یانەی نەسڕی کرد بۆ بردنەوەی چوارەم یاریی لەسەریەک و درێژەدان بە ئەنجامە باشەکانی.
 
لە گەڕی چوارەم لە رکابەرییەکانی خولی سعودیدا، یانەی نەسڕ لە لووتکەی گەڕەکەدا بووە میوانی یانەی ئیتیحاد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کەریم بنزیما رووبەڕووی یەکبوونەوە.
 
دوای 9 خولەک یارییکردن سادیۆ مانێ بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد، دوای ئەوە ستیڤن بێرخڤاین نزیکبوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام گۆڵپارێز تۆپەکەی گەڕاندەوە.
 
لە خولەکی 35 کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەلێدانی سەر گۆڵی دووەمی بۆ نەسڕ تۆمارکرد، ژمارەی گۆڵەکانی لە کاروانی یارییکردنیدا گەیاندە 946 گۆڵ.
 
لە نیوەی دووەمدا هەلێکی ئاسان بۆ رۆناڵدۆ رێککەوت، بەڵام لە هەژاندنی تۆڕدا بۆ جاری سێیەم سەرکەوتوو نەبوو.
 
نەسڕ یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، ئەمە چوارەم بردنەوەی لەسەریەکی یانەکەیە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە بوونە خاوەنی 12 خاڵ.
 
دوای یارییەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێکی لە ئێکس بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی "ئەمە نەسڕە، ئەمەیە کە ئێمە کێین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە