رووداو دیجیتاڵ
یانەی بێنفیکا بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و لە یاریگەی خۆیدا سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی جیل ڤیسێنتی بەدەستهێنا.
یارییەکە لە رکابەرییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی پۆرتوگال لە یاریگەی بێنفیکا بەڕێوەچوو، سەرەتا یانەی میوان باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 10 لویس ئێستێڤێس بەلێدانی راستەوخۆ گۆڵێکی جوانی بۆ جیل ڤیسێنتی تۆمارکرد.
زۆری نەبرد لە خولەکی 18 ڤانگێلیس پاڤلیدیس ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگە یەکسانکردەوە.
دوای چەند خولەکێک لەو گۆڵە لێدانێکی سزا هەژمارکرا پاڤلیدیس گۆڵی دووەمی خۆی و بێنفیکای تۆمارکرد.
جیل ڤیسێنتی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەڵام ناوبژیوان گۆڵەکەی لە رێگەی ڤارەوە رەتکردەوە، بێنفیکا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستهێنا.
بەم بردنەوەیە بێنفیکا بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی پۆرتوگال بووە خاوەنی 17 خاڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ