دهۆک و زەورا خاڵەکانیان دابەشکرد؛ کەزیی کچانی کورد لە یاریگەدا درەوشایەوە

28-01-2026
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن دهۆک زەورا
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

دهۆک و زەورا لە گەڕی 15ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەبێ گۆڵ یەکسانبوون. یارییەکە مۆرکێکی نەتەوەیی و کولتووری بەخۆوە بینی و هاندەرانی دهۆک بە هاواری نەتەوەیی و کەزیی کچانی کوردەوە پشتگیری تیپەکەیان دەکرد.
 
یاریگەی دهۆک دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی تێدا بینرا. ئاڵایەکی گەورەی کوردستان و کەزیی کچانی کورد تێکەڵ کرابوون. منداڵان بە کەزییەوە لەگەڵ یاریزانانی دهۆک و زەورا هاتنە نێو یاریگە. هاندەرانی دهۆک بەیەکدەنگ هاواری "کینە ئەم؟ کوردن ئەم".یان دەکرد و گۆڕەپانەکەیان هەژاندبوو.
 
لە رووی هونەرییەوە، نیوەی یەکەم بە بێدەنگی و بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی هات. تەنیا حوسێن فەلاح، یاریزانی دهۆک لە خولەکی 36 بە کارتی زەرد سزا درا.
 
لە نیوەی دووەمدا گوشارەکان زیاتر بوون. لە خولەکەکانی 54 و 57 دوای گەڕانەوە بۆ تەکنەلۆژیای ڤار، دوو گۆڵ بۆ دهۆک و زەورا هەژمار نەکران و ئەمەش وای کرد ئەنجامەکە وەک خۆی بمێنتەوە. ناوبژیوانی یارییەکە موهەنەد قاسم چەندین کارتی زەردی بەرامبەر یاریزانان بەرزکردەوەبۆ یاریزانان پۆلی جۆنیۆر لە دهۆک، هەروەها حەسەن عەبدولکەریم و عەلا عەباس لە زەورا.
 
هەرچەندە راهێنەرانی هەردوو تیپ لە دوایین خولەکەکاندا چەندین گۆڕانکارییان ئەنجامدا، بەڵام فیکەی کۆتایی بە یەکسانبوونی هەردوو لایەن لێدرا و دهۆک و زەورا هەریەکەیان خاڵێکیان بەدەستهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاندەرانی ئامەدسپۆر

دەم پارتی: لە زیندانی ئامەد لێکۆڵینەوە لەوانە دەکرێت کە هاواریان کردووە 'ئامەدسپۆر پاڵەوانە'

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی رایگەیاند، لە زیندانێکی ئامەد 'لێکۆڵینەوەی دیسیپلین' لەگەڵ کۆمەڵێک زیندانی دەستیپێکردووە، تەنیا بەهۆی ئەوەی دوای سەرکەوتنی یانەی ئامەدسپۆر بۆ سوپەرلیگ، دروشمی "ئامەدسپۆر پاڵەوانە"یان گوتووەتەوە.