نیوکاسل دەیەوێت ببێتە گەورەی پرێمەرلیگ

28-04-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن محەممەد بن سەلمان نیوکاسل
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی نیوکاسڵ دەیەوێت زوو بێتە نێو یانە گەورەکانی تۆپی پێی و بۆ وەرزی نوێی خولی ئینگلیزی دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە لە یانەکەیدا بکات.

رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، یانەی نیوکاسڵ دەیەوێت یەکێک لە راهێنەرە گەورەکان بهێنێتە یانەکەی و بۆ ئەم مەبەستەش خۆزێ مۆرینیۆیان پێشنیازکردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆزێ تەنیا چەند مانگێکە لە تۆتێنهامە ئەم ئەگەرەیان کەمێک لاواز دەبێت، بژاردەی دووەمی دوای مۆرینیۆش ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری پێشووی یوڤێنتوسە.

لە پێکهاتەکەشیدا نیوکاسڵ دەیەوێت هێڵی بەرگری بەگواستنەوەی خالیدۆ کۆلیبالی بەهێزبکات، هەروەها فیلیپ کۆتینیۆ و ئارتورۆ ڤیدال لەو یاریزانانەن کە بۆ هێڵی ناوەڕاست پێشنیازکراون.

بۆ هێڵی هێرشبەری یانەکەش، ئیدینسۆن کاڤانی ئامانجی یەکەمە و لە دوای ئەویش لوکا یوڤیچ یەکێكی دیکەیە لەو یاریزانانەی کە نیوکاسڵ دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکات.

یانەی نیوکاسڵ لە چەند کاژێری داهاتوودا بە فەرمی لەلایەن سندوقی وەبەرهێنانی سعودییەوە دەکڕدرێتەوە کە لەلایەن محەممەد بن سەلمانی جێنشینی سعودیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و سەرمایەکەشی 260 ملیار یۆرۆیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە