گاتوزۆ: بەهێنریم گوت پیاو بە، ئێمەی ئیتالی بەر لە فێڵبازی لەدایکبووینە

28-05-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن جینارۆ گاتوزۆ تێری هێنری
A+ A-

رووداو دیجیتال

جینارۆ گاتوزۆ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتالیا، بەسەرهاتێکی خۆی لەگەڵ تێری هێنریی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا، لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2006 دەگێڕێتەوە و دەڵێت "بە هێنریم گوت وەک پیاو یاری بکە".

لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2006 لە ئەڵمانیا، هەڵبژاردەی ئیتالیا بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە هەڵبژاردەی فەرەنسای بردەوە، دوای ئەوەی ئەنجامی یارییەکە و هەردوو گێمی زیادکراو بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتاییهاتن.

هێنری بەمشێوەیە باسی بەسەرهاتێکی خۆی و هێنری لەو یارییەدا دەکات "لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2006ـدا هێنری خۆی فڕێدەدایە سەرزەوی هەرجارێک دەستی یەکێکمانی بەرکەوتایە، یاریزانێکی زۆر باشبوو، بەڵام دەیویست فێڵ لە ناوبژیوان بکات، لە کاتی یارییەکەدا تێبینیم کرد، ئەو لە هەموو هێرشێکدا بەرەو زامبرۆتا دەڕۆیشت، کە کارتێکی زەردی هەبوو، بۆ ئەوەی بە دەرکردنی بدات".

هەروەها دەڵێت "زۆرجار گلەیی لە ناوبژیوان دەکرد، تەنانەت کاتێک دەستیشی لێنەدەدرا، دەترساین زامبرۆتا بە دەرکردن بدات، بۆیە پێمانگوت کە بەهیچ شێوەیەک دەستی لێنەدات و هەرچی بکات کۆنترۆلی خۆی لەدەست نەدات".

ئەو زیاتر دەڵێت "کاتێک یارییەکی گرنگ دەکەیت و یەکێک لە یاریزانانی تیپی رکابەر کارتێکی زەردی هەیە، ئاسایییە هەوڵی دەرکردنی بدەیت، بەڵام بەو شێوەیە نا، نەک بە فێڵکردن و گلەییکردن لە ناوبژیوان بۆ ئەو شتانەی کە بوونیان نییە".

گاتوزۆ لە درێژەی گێڕانەوەی بەسەرهاتەکەدا، دەڵێت "لە پشووی نێوان دوو گێمی زیادکراودا چوومە لای هێنری و پێمگوت: تۆ هەوڵدەدەیت ئەوە بکەیت، بەڵام زیادەڕەوی مەکە، وەک پیاو یاری بکە و بێزارمان مەکە، ئەو کە گوێی لە قسەکانم بوو سەری نزمکردەوە بێئەوەی هیچ وشەیەک بڵێت، وەک یاریزانێکی گەورە وابزانم تێگەیشت مەبەستم چییە، بەڵام لە کاتی زیادکراودا زیدان کارە بەنێوبانگەی کرد و بەسەر لە ماتێرازی دا، ئەوکات بە خۆمم گوت: ئێمە ئیتاڵین، سەرەتا لەدایکبووین، دواتر فێڵبازی لەدایکبووە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە