رووداو دیجیتاڵ
گایل مۆنفیسی فەرەنسی، خۆی گەیاندە قۆناخی دووەمی تێنسی رۆڵان گارۆس، سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتای یارییەکەیدا تووشی رووداوێکی نەخوازراو بوو.
لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە پاڵەوانێتییەکەدا مۆنفیس بەرامبەر هوگۆ دێلینی بۆلیڤی یارییکرد.
لە سەرەتای یارییەکەدا مۆنفیس تووشی رووداوێکی نەخوازراو بوو و خەریکبوو تووشی پێکانبێت، بەڵام گەڕایەوە نێو رکابەرییەکە.
دێلین سوودی لە نا ئامادەیی رکابەرەکەی وەرگرت و دوو کۆمەڵەی یەکەمی بە شەش چوار و شەش سێ بردەوە و پێشکەوت، بەڵام مۆنفیس خۆی بە دەستەوە نەدا.
سێ کۆمەڵەی لە سەریەکی بە شەش یەک و حەوت شەش و شەش یەک بردەوە و لە سێ کاژێر و 35 خولەکدا ریمۆنتادایەکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد و خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.
مۆنفیس لە قۆناخی داهاتوودا بەرامبەر جاک دراپێری بەریتانی یاری دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ