رووداو دیجیتاڵ
یەکێتی تۆپی پێی کەنداو، بەشێوەیەکی فەرمی ناوی ئەو یانانەی بڵاوکردەوە کە لە وەرزی 2025-2026 بەشداری لە رکابەرییەکانی جامی کەنداو بۆ یانەکاندا دەکەن.
یەکێتییەکە لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "یەکێتی تۆپی پێی کەنداو بەشێوەیەکی فەرمی پشت بەم یانانە دەبەستێت لە وەشانی دووەمی جامی پاڵەوانانی کەنداودا بۆ وەرزی 2025-2026، کە هەشت یانەن و لەو یەکێتیانەی تۆپی پێ بەشدار دەبن کە ئەندامن لە یەکێتی تۆپی پێی کەنداودا."
ئەو یانانەی بەشداری لە جامی کەنداوی یانەکاندا دەکەن ئەمانەن
- زاخۆ
- رەیانی قەتەری
- عەینی ئیماراتی
- شەبابی سعودی
- نەهزەی عومانی
- قادسیەی کوێتی
- تەزامن حەزەرموتی یەمەنی
- سترەی بەحرەینی
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییەکە بەردەوام دەبن کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی رکابەریی تۆپی پێیە لەنێو یانەکانی کەنداودا و دابینکردنی سەکۆیەکی پیشگەرانە بۆ ئاڵۆگۆڕی تەکنیکی و پەرەپێدانی یارییەکە لە ناوچەکەدا.
یانەی دهۆک پاڵەوانی وەشانی رابردووی جامی کەنداوە، بۆ وەرزی دووەم لەسەریەک یانەیەکی کوردستان بە نوێنەرایەتی عێراق بەشداری لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکەدا دەکات کە یانەی زاخۆیە.
بەشداریکردنی یانەی زاخۆ لە رکابەرییەکانی جامی کەنداودا دەبێتە یەکەم بەشداریی ئەو یانەیە لەسەر ئاستی دەرەوە، دوای ئەوەی لە وەرزی 2024-2025 لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ