ڤیدیۆ؛ مێسی دوو گۆڵی تۆمارکرد و مەیامی لە نازناوێکی دیکە نزیکدەبێتەوە

28-08-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەرمەیامی بە سەرکردایەتیی لیۆنێل مێسی، سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ئۆرلاندۆ سیتی بەدەستهێنا و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی خولی ئەمریکا.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی باشووری کوردستان هەردوو یانە رووبەڕووی یەکبوونەوە، پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە مارکۆ پاسالیچ گۆڵێکی بۆ ئۆرلاندۆ تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بەو گۆڵە لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 74 لێدانێکی سزا بۆ ئینتەرمەیامی هەژمارکرا و داڤید برێکالۆ، یاریزانی ئۆرلاندۆ بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، لیۆنێل مێسی سەرکەوتووانە لێدانەکەی جێبەجێکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
لە خولەکی 88 مێسی بەشێوەیەکی جوان گۆڵی دووەمی خۆی و ئینتەرمەیامیی تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست.
 
لە یەکەم خولەکی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، تێلاسکۆ سێگۆڤیا گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و ئۆرلاندۆی بەتەواوی بێهیوا کرد.
 
ئینتەرمەیامی یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی داهاتوو کاژێر 03:00 رکابەریی یانەی سیاتڵ ساوندەرز دەکات بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە