ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ ریکۆردێکی تۆمارکرد، لە مێژوودا کەس نییەتی

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ سەرکردایەتیی یانەی نەسڕی  کرد بۆ بردنەوەی سێ خاڵی دیکە و بەهێزکردنی شوێنی خۆی لە پێشەنگی خولی سعودیە.
 
نەسڕ لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر ئەخدود یاریکرد، سەرەتا میوانەکان هەڕەشەیان لە گۆڵی خاوەن یاریگە کرد، بەڵام سوودی نەبوو.
 
دوای ئەوە یانەی نەسڕ ئاستێکی بەرزتری پێشکێشکرد و کریستیانۆ رۆناڵدۆ چەند هەلێکی لەدەستدا، لە خولەکی 31 رۆناڵدۆ کۆتایی بە بێدەنگی هێنا و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ نەسڕ تۆمارکرد.
 
لە دوایین خولەکی کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا، کریس بە جوانترین شێوە گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، نەسڕ بووە خاوەنی دوو گۆڵ و هەمووان لەگەڵ پاشا ئاهەنگیان گێڕا.
 
لە خولەکی 65 رۆناڵدۆ هاتریکی تۆمارکرد و ئاهەنگی گێڕا، بەڵام ناوبژیوان گۆڵەکەی رەتکردەوە.
 
بەر لە تەواو بوونی یارییەکە جواو فێلیکس بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی ئەخدودی هەژاند، نەسڕ یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
 
نەسڕ 10 یاریی لە خولی سعودیدا کردووە، هەموو یارییەکانی بردووەتەوە، بە 30 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جواو فێلیکس دوو پۆرتوگالییەکەی نەسڕ هەریەکەیان 12 گۆڵیان تۆمارکرد و لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی سعودین.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەو دوو گۆڵەی لە یارییەکەدا تۆماریکرد، بووە خاوەنی 956 گۆڵ و لە هەنگاوەکانی بۆ گەیشتن بە 1000 گۆڵ بەردەوامە، جگە لەوە لە تەمەنی 40 ساڵیدا لە ساڵی 2025 ئەستێرە پۆرتوگالییەکە 40 گۆڵی تۆمارکردووە.
 
رۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا لە 14 ساڵی جیاوازدا 40 گۆڵ یان زیاتری تۆمارکردبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

off road 2

لە هەولێر یەکەمین پاڵەوانێتیی "ئۆفرۆدی ئێکس تریم" بەڕێوەچوو

یەکەمین پاڵەوانێتیی "ئۆفرۆدی ئێکس تریم" لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە تێیدا دەیان ئۆتۆمبێلی دەستکاریکراو و بەهێز بەشدارییان کرد.