رۆیشتنی کیڤن دی برۆین بۆ ناپۆلی کێشەی تێکەوت

29-05-2025
دیاری حەسەن
نیشانەکردن کێڤین دی برۆین ناپۆلی مانچێستەر سیتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کیڤن دی برۆین، یاریزانی بەلجیکی یانەی مانچێستەر سیتی هێشتا چارەنووسی لەگەڵ یانەی ناپۆلی یەکلایی نەبووەتەوە و ئەگەری هەیە پاشگەزبێتەوە لە چوونە ریزەکانی ئەو یانەیە.
 
دی برۆین رۆیشتنی لە مانچێستەر سیتی یەکلاییبووەتەوە و تاوەکو ئێستا چەندین دەستەواری پێگەشتووە لە یانە جیاوازەکانەوە، کە گەورەترین دەنگۆی هەواڵەکان لەدواهەفتەکانی بازاڕی گواستنەوەدا رۆیشتنی دی برۆین بوو بۆ یانە ناپۆلی، بەڵام چارەنووسی ناوەڕاستکارە بەلجیکییەکە بەهۆکاری ئەوەی کە هێشتا یانە ئیتاڵییەکە داهاتووی راهێنەرەکەیان دیارینەکردووە نادیارە.
 
دی برۆینی براوەی شەش نازناوی پرێمەرلیگ، رۆیشتنی بۆ ناپۆلی قسەوباسی لێکەوتووەتەوە بەهۆکاری ئەوەی کە تاوەکو ئێستا داهاتووی ئەنتۆنیۆ کۆنتیی راهێنەری یانەکە نادیارە و راهێنەرێکیان دەستنیشان نەکردووە بۆ شوێنگرتنەوەی.
 
بەپێی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا گرێبەستکردن لەگەڵ دی برۆین بەندە بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەنتۆنیۆ کۆنتی لەگەڵ ناپۆلی.
 
لەئەگەری پاشگەزبوونەوەی لە چوونە ریزەکانی یانەی ناپۆلی، کێڤن دی برۆین ئەگەری هەیە یەکێک لە بژاردەکانی مانەوە بێت لە ئینگلتەرا یان بچێتە خولی ئەمریکی، کە یانەی چیکاگۆ فایەر ئارەزووی خۆی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە دەربڕیوە.
 
کیڤن ئاشکرایە کە چاوەڕێی دەستەوارەیەکی گرانبەها دەکات لەهەر یانەیەک بەدەستیبگات، لەبەرئەوەی لە یانەی مانچێستەر سیتی هەفتانەی 400،000 یۆرۆی وەردەگرت، کە دووەم بەرزترین مووچەیە لەدوای ئێرلینک هالاند. بۆیە کیڤن دەیەوێت پەلە نەکات و ژیرانە بڕیاری کۆتایی خۆی بدات و داهاتووی خۆی لەکەدار نەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە