یاریزانێکی فەرەنسی هەمووانی سەرسامکردووە و یانەکەی داوای 100 ملیۆن دەکەن

29-05-2025
دیاری حەسەن
هوگۆ ئیکیتیکێ
هوگۆ ئیکیتیکێ
نیشانەکردن هوگۆ ئیکیتیکێ ئینتراخت فرانکفۆرت یانەی ئارسیناڵ یانەی چێڵسی یانەی لیڤەرپوول
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هوگۆ ئیکیتیکێ، ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت بە ئاستە ناوازەکەی، بووەتە جێی سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی ئەورووپا.
 
ئیکیتیکێ، هێرشبەرێکی باڵابەرزە و درێژیی باڵای 190 سانتیمەترە، ئەو لە ساڵی 2024، پاریس سانجێرمانی جێهێشت و رووی لە ئینتراخت فرانکفۆرت کرد و لەو یانەیە ئەستێرەی ئەو یاریزانە درەوشایەوە.
 
ئیکیتیکێی تەمەن 22 ساڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت، لە 38 یاریدا، 29 گۆڵی تۆمارکردووە و 18 ئەسیستی کردووە، ئەو یاریزانە بەشداری لە 47 گۆڵ کردووە، ئەوەش بووەتە هۆی راکێشانی سەرنجی چەندین یانەی زەبەلاحی ئەورووپا و نرخی ئەو یاریزانەی فڕاندووە.
 
یانەی لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە دەکەن و لە هەوڵدان بۆ ئەوەی دەستەوارەیەک ئامادە بکەن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بەپێی سەرچاوەیەکی ئینگلیزی، یانەکە ئێستا سەرقاڵە بە یەکلاییکردنەوەی گواستنەوەی فلۆریان ڤێرتز، دوای ئەوە راستەوخۆ دەست بە کارەکانی گواستنەوەی ئیکیتیکێ دەکەن.
 
دوو جەمسەرەکەی لەندەن، چێڵسی و ئارسیناڵ، گرنگی بەو یاریزانە دەدەن و وەک بژاردەیەکی دادەنێن لە گواستنەوەکانی هاوینە.
 
بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی فرانکفۆرت، مارکۆس کرۆشێ،دەربارەی دەنگۆی چوونی یاریزانەکە قسەی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان رێگر نابن لە بەرامبەر چوونی ئیکیتیکێ، بەڵام هەر یانەیەک ئەو یاریزانەی بوێت، پێویستە 100 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە ئەڵمانییەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە