رووداو – هه‌ولێر
یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا پاتریس ئێڤرا دوای كاروانێكی درێژ له یاریگه‌كانی ئه‌وروپا، وازی له یاریكردن هێنا.
رۆژنامه‌ی لێكیپی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، پاتریس ئێڤرای فه‌ره‌نسی و ته‌مه‌ن 38 ساڵان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی به كاروانی یاریكردنی خۆی هێنا.
ئێڤرا به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه "به‌فه‌رمی وازم له یاریكردن هێنا".
ئێڤرا پێشتر بۆ یانه‌كانی لاوانی پاریس سانجێرمان، مۆناكۆ، نیس، مارسیلیا له فه‌ره‌نسا، مانچێسته‌ر یونایتد و وێستهام له ئینگلته‌را و یوڤێنتوسی ئیتالی یاریی كردووه.
یاریزانه فه‌ره‌نسییه‌كه دوای ئه‌وه‌ی له ئایاری 2018 یانه‌ی وێستهامی جێهێشت، تا ئه‌و ماوه‌یه به‌بێ یانه بوو، ئه‌مڕۆش بڕیاریدا به یه‌كجاری واز له یاریكردن بهێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ