ئێمباپێ ئامادەیە و ریال مەدرید یاریی هەیە

51 خولەک له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ ریال مەدرید لالیگا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کیلیان ئێمباپێ بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداریی لە مەشقەکانی یانەی ریال مەدریددا کرد و بۆ یاریی بەرامبەر ریال ئۆڤیێدۆ ئامادەیە.
 
ئەمشەو لە رکابەرییەکانی گەڕی 36ـی لالیگادا، کاژێر 22:30 یانەی ریال مەدرید دوای لەدەستدانی نازناوی لالیگا و وەرزێکی سفری، لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ریال ئۆڤیێدۆ یاریی دەکات.
 
جگە لە رکابەریکردن لەسەر زیادکردنی ژمارەی خاڵەکانی یارییەکە گرنگییەکی وای نییە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت ئەلڤارۆ ئەربێلوا هەلی یارییکردن بداتە ئەو یاریزانانەی لەم وەرزەدا خولەکی کەمیان هەبووە بۆ یارییکردن.
 
ئۆڤیێدۆ خاوەنی پلەی کۆتایی ریزبەندی لالیگایە و دابەزیووە، ئەوانیش هیچ هیوایەکیان بۆ مانەوە نەماوە و تەنیا گرنگییەکە ئەوەیە لە بێرنابیۆ یاریی دەکەن.
 
ئێمباپێ دوای ئەوەی لە کلاسیکۆدا یاریی نەکرد و رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە، دەگەڕێتەوە بۆ یارییکردن و چاوەڕواندەکرێت ئەمشەو یاریی بکات.
 
ئەلڤارۆ ئەربێلوا پێشتریش رایگەیاندبوو کە هێرشبەرە فەرەنسییەکە دەتوانێت لە سێ یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی مەدریددا بەشداری بکات، ئەگەر بەبێ کێشە مەشق و راهێنانەکان تەواو بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە