ڤیدیۆ؛ بایرن گەیشتە قۆناخی 8 و یاریی لووتکە لەگەڵ پاریس دەکات

30-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بایرن میونشن
بایرن میونشن
نیشانەکردن بایرن میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەزەحمەت خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی مۆندیالی یانەکان، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی فلامینگۆی بەرازیلی بەدەستهێنا.
 
دوای پێنج خولەک یارییکردن، ئێریک پولگار، گۆڵێکی بۆ بایرن میونشن بەهەڵە لە خۆیان کردەوە و یانە ئەڵمانییەکە پێشکەوت.
 
دوای چوار خولەک هاری کەین بەلێدانێکی بەهێز بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی یانە بەرازیلییەکەی هەژاند و بایرنی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم.
 
لە خولەکی 33 جێرسۆن بەلێدانێکی زۆر بەهێز، تۆڕی گۆڵی یانەی بایرن میونشنی هەژاند و ئەنجامەکەی کەمکردەوە.
 
خولەکی 41 لیۆن گۆرێتسکا گۆڵی سێیەمی بۆ باڤارییەکان تۆمارکرد، نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی بایرن میونشن کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 54 جۆرجینۆ ئەنجامەکەی بۆ فلامینگۆ کەمکردەوە و بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 72 هاری کەین گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی بایرن میونشنی تۆمارکرد، یانە ئەڵمانییەکە یارییەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشتی مۆندیالی یانەکان.
 
لە قۆناخی داهاتوودا جیهان بینەری یارییەکی زۆر بەهێز دەبێت، هەردوو یانەی بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە