ڤیدیۆ؛ نەسڕ یەکەم بردنەوەی بە هاتریکی فێلیکس تۆمارکرد

30-08-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی نەسڕ
یانەی نەسڕ
نیشانەکردن یانەی نەسڕ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی نەسڕ بەهێزەوە چووە نێو رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولی سعودی و جواو فێلیکس لە یەکەم یارییدا لە خولەکەدا هاتریکی تۆمارکرد.
 
نەسڕ لە یەکەم یارییدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی یانەی تەعاون، دوای شەش خولەک یارییکردن جواو فێلیکس گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم تەنیا ئەو گۆڵەی تێدا بینرا.
 
لە خولەکی 53 کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
 
دوای دوو خولەک، نەواف عەگیدی، گۆڵپارێزی نەسڕ ئاسیستی کرد و کینگێسلی کۆمان گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
 
جواو فێلیکس لە خولەکی 67 بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی لە یارییەکەدا تۆمارکرد.
 
سێ خولەک بەر لە تەواوبوونی کاتی ئاسایی یارییەکە، یاریزانە پۆرتوگالییەکە بۆ جاری پێنجەم تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگەی هەژاند و سێیەم گۆڵی خۆی لە یارییەکەدا تۆمارکرد.
 
نەسڕ یارییەکەی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و یەکەم سێ خاڵی لە وەرزی نوێدا بەدەستهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە