رووداو دیجیتاڵ
دوایین ئاماری مووچەی یاریزانانی یانەکانی خولی ئەمریکا بڵاوکرایەوە و لیۆنێک مێسی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خاوەنی زۆرترین مووچەیە لە خولەکەدا.
لەکاتێکدا کۆتاییهاتنی وەرزی خولی ئەمریکا نزیکدەبێتەوە، دوایین ئامارەکانی تایبەت بە مووچەی یاریزانانی خولەکە بڵاوکرایەوە، لیۆنێل مێسی بە وەرگرتنی 20 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خاوەنی زۆرترین مووچەیە لە خولەکەدا،
بەپێی ئامارەکانی دەستەی یاریزانانی خولی ئەمریکا، مێسی مووچەی ساڵانەی لە یانەی ئینتەرمەیامی دەگاتە 20.4 ملیۆن یۆرۆ و بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش یاریزانەکانی دیکەی خولەکەیە.
مێسی لەکاتێکدا لە پلەی یەکەمە، چەند رۆژێک لەمەوبەر یاریزانەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمەیامی تاوەکو هاوینی 2028 نوێکردەوە.
لە دوای مێسی، سۆن هیونگ مین، ئەستێرەی کۆریای باشوور و یانەی لۆس ئانجلێس ئێف سی لە پلەی دووەمی ریزبەندە، بە کۆکردنەوەی 11.1 ملیۆن یۆرۆ، دوای ئەوەی لە هاوینی رابردوودا بە گرێبەستێکی گرانبەها بەرامبەر 26 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە یانەکەوە کرد.
سێرخیۆ بوسکێس، ئەستێرەی ئیسپانی کە کۆتایی وەرز بەیەکجاری واز لە یارییکردن دەهێنێت، لە پلەی سێیەمی ریزبەندە و مووچەی ساڵانەی دەگاتە 8.7 ملیۆن یۆرۆ.
میگێل ئالمیرۆنی پاراگوایی و یاریزانی یانەی ئاتالانتا یونایتد بە 7.87 ملیۆن لە پلەی چوارەمی ریزبەندە و هێرڤینگ لۆزانۆ، یاریزانی سان دیێگۆ خاوەنی 7.6 ملیۆنە و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ