رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوە رۆژنامەڤانییە نزیکەکان لە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئاشکرایانکردووە، بەپێی خاڵێکی گرێبەستی ئێرلینگ هالاند لەگەڵ یانەکەی، رۆیشتنی پێپ گواردیۆلا، رۆیشتنی ئەو یاریزانەش لە یانەکە ئاسان دەکات.
ئەو سەرچاوانە کە خۆیان بە نزیک لە یانە ئینگلیزییەکە ناوبردووە، دەڵێن لە گرێبەستی هالاند لەگەڵ مانچێستەر سیتی، خاڵێک هەیە کە تێیدا هاتووە، رۆیشتنی گواردیۆلا لە مانچێستەر سیتی، رۆیشتنی هالاندیش ئاسان لە یانەکە ئاسان دەکات.
ئەو سەرچاوانە دەڵێن، بەپێی خاڵی نێو گرێبەستەکە، ئەگەر پێپ گواردیۆلا لە مەشقدانی مانچێستەر سیتی بڕوات، هالاندیش دەتوانێت پێش تەواوبوونی گرێبەستەکەی داوای رۆیشتن بکات، بەپارەیەکی کەمتر لە بەهای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانەکە، دەتوانێت ریزەکانی مانچێستەر سیتی بەجێبهێڵێت.
ئەگەرچی میدیای ئینگلتەرا دەڵێن، ئەو زانیارییەیان لەسەرچاوەی دیکەوە دووپات نەکردووەتەوە، بەڵام ئەگەر ئەو خاڵەی گرێبەستەکە راست بێت، ئەوکات لە دوای رۆیشتنی پێپ گواردیۆلا، رێژەی رۆیشتنی هالاندیش بەرزتر دەبێتەوە، چونکە تێچووی چوونی بۆ یانەیەکی دیکە کەمتر دەبێت.
پێپ گواردیۆلا هەفتەی رابردوو، گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بۆ دوو وەرزی داهاتوو نوێکردەوە.
سەرچاوە ئینگلیزییەکان دەڵێن، داهاتووی هالاند لە سیتی، بەشێوەی گەورە پەیوەستە بە داهاتووی پێپەوە لە یانە ئینگلیزییەکە.
هالاند تاوەکو 2027 گرێبەستی لەگەڵ سیتی هەیە. ئەگەرچی زۆر سەرچاوە باس لە ویستی یانەکانی وەک پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا دەکەن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە، بەڵام کارگێڕیی مانچێستەر سیتی بەهیچ شێوەیەک باسی ئەو ئەگەرەی نەکردووە.
هالاند ئێستا پێشەنگی گۆڵکەرانی پرێمەرلیگی گرتووە بە 12 گۆڵ لە 12 یاریی، بەڵام لە ماوەی رابردوودا ژمارەکانی لە گۆڵکردن پاشەکشەی گەورەی بەخۆوە بینیوە، بەتایبەت پاشئەوەی لە چەند یاریی رابردوودا، مانچێستەر سیتی دووچاری شکستی بەدوای یەکدابوو لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان.
هالاند لە 2022 پەیوەندی بەمانچێستەر سیتییەوەکرد بەرامبەر بە 60 ملیۆن یۆرۆ. وەرزی رابردوو 27 گۆڵی لە 31 یاریی پرێمەرلیگدا تۆمارکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ