رووداو دیجیتاڵ
یانەی مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دەکاتە ئامانج و دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی چڕبکاتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیای بەریتانیا، یانەی مانچێستەر سیتی لەسەر داوای پێپ گواردیۆلا، چاوی لە تواناکانی ئەنتۆنی سێمێنیۆ، ئەستێرە و هێرشبەری یانەی بۆرنمۆوسی ئینگلیزییە و دەیەوێت یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.
بەپێی راپۆرتەکان گواردیۆلا سەرسامە بەتواناکانی ئەو یاریزانە و دەیەوێت بە گواستنەوەی هێڵی هێرشبەری یانەکەی بەهێزتربکات، بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکان بکات.
سێمێنیۆ تەمەنی 25 ساڵە، نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 65 ملیۆن پاوەند، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بۆرنمۆوس تاوەکو هاوینی 2030 بەردەوامدەبێت، بەڵام مانچێستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی یانەکەی چڕدەکاتەوە بۆ ئەوەی سێمێنیۆ بباتە یاریگەی ئیتیحاد.
سێمێنیۆ لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا ئاستێکی بەرز پێشکێشدەکات، یاریزانەکە تاوەکو ئێستا 6 گۆڵی تۆمارکردووە و 3 ئاسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.
یاریزانە غاناییەکە لە ساڵی 2023 لە یانەی بریستۆل سیتییەوە بەرامبەر 10 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە بۆرنمۆوسەوە کردووە، بەڵام ئێستا نرخەکەی دەگاتە سەرووی 70 ملیۆن یۆرۆ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ