ڤیدیۆ؛ مستەفا قابیل لەڕێگەی رووداو سپۆرتسەوە پەیامێک بۆ هاندەرانی یانەی هەولێر دەنێرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن مستەفا قابیل یانەی هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

مستەفا قابیل، یاریزانی لاوی یانەی هەولێر، لە رێگەی رووداو سپۆرتسەوە پەیامێکی دڵخۆشکەر بۆ هاندەرانی یانەی پایتەخت دەنێرێت و رەتی دەکاتەوە ریزەکانی یانەی هەولێر جێبهێڵێت و دەڵێت "لە هەولێر ناڕۆم".
 
بەم دواییە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە مستەفا قابیلی یاریزانی یانەی هەولێر لەلایەن یانەیەکی سعودییەوە داواکراوە و ئەگەر هەیە لە یانەکە بڕوات.
 
لەو بارەیەوە یاریزانە لاوەکەی یانەی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند، کە ئەو هەواڵە راستە و سعودییەکان بایەخ بەتواناکانی دەدەن، بەڵام ئەو هیچ بڕیارێکی نەداوە و بەنیاز نییە لە هەولێر بڕوات.
 
مستەفا بە رووداو سپۆرتسی گوت "بەڵێ لە خولی سعودیە داواکراوم، بەڵام من لە یانەی هەولێر ناڕۆم".
 
ئەو زیاتر گوتی "من بەڵێنی مانەوەم بە هاندرانی یانەی هەولێر داوە و بەڵێنەکەم دەبەمەسەر و لە یانەکەم دەمێنمەوە". هەروەها گوتیشی "تاوەکو نازناوێک لەگەڵ یانەی هەولێر نەبەمەوە لەم یانەیە ناڕۆم".
 
مستەفا قابیل روونتر گوتی "تاوەکو دوو ساڵی دیکە هەر دەستەوارەیەکم بۆ بێت رەتیدەکەمەوە". لە کۆتاییشدا گوتی "پشتیوان بەخوا لە یاریی سبەی دڵی هاندەرانمان خۆش دەکەین".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە