پاشا دەیەوێت دوایین گۆڵ و بردنەوە لە 2025 تۆماربکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

یانەی نەسڕ دوایین یاریی خۆی لە ساڵی 2025 ئەنجامدەدات و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 11ـی خولی سعودی، ئەمشەو کاژێر 20:30 نەسڕ بەسەرکردایەتیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی ئیتیفاق یاریی دەکات و چاوی لە بەدەستهێنانی یازدەیەم سەرکەوتنی لەسەریەکە.
 
تیپەکەی پاشا، سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی لە خولی سعودیدا بردووەتەوە، لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە بە 30 خاڵ و دەیەوێت ئەمساڵ بەبردنەوەیەکی دیکە تەواو بکات و کریستیانۆ رۆناڵدۆش ژمارەی گۆڵەکانی لە خولەکەدا بەرزبکاتەوە و هەنگاوێکی دیکە بەرەو گەیشتن بە 1000 گۆڵ بنێت.
 
ئیتیفاق ئەنجامەکانی وەکو پێویست نین، یانەکە لە 10 یاریی رابردوودا سێ جار دۆڕاوە، لە سێ یارییدا یەکسانبووە و تەنیا چوار بردنەوەی هەیە، ئێستا لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولەکەیە، بەڵام لە یاریگەی خۆیدا یاریی دەکات و دەیەوێت سوود لەوە وەربگرێت بۆ ئەوەی بردنەوەکانی نەسڕ رابگرێت.
 
لە ریزەکانی یانەی نەسڕ هاوشێوەی دوو یاریی رابردووی یانەکە، سادیۆ مانێ بەهۆی پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەی سەنیگالەوە بۆ جامی ئەفریقا، بەشداری لە یارییەکەدا ناکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە