کاژێرەکانی داهاتوو بۆ هاری کەین و بایرن میونشن یەکلاکەرەوەن

31-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هاری کەین بایرن میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، لەسەر هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی یانەی تۆتێنهام و دەستبەرداربوونی یانەکە لە هاری کەین بەردەوامە، بۆ ئەوەش شاندێکی یانەکە دەچێتە لەندەن.
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، شاندێکی یانەی بایرن میونشن کە کریستیان درێسن، سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن سەرۆکایەتیی دەکات بەرەو لەندەن بەڕێکەوت، بۆ ئەوەی راستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ دانیێل لیڤی، سەرۆکی یانەکە و بەرپرسانی ئەو یانەیە بکەن بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە.
 
بایرن میونشن دوایین دەستەوارەی بۆ گواستنەوەی هاری کەین 80 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام تۆتێنهام دەستەوارەکەی بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە رەتکردەوە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان بەرپرانی هەردوو یانەدا رێککەوتن لەسەر بڕی گواستنەوەی یاریزانەکە بکرێت و هاری کەین پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکات.
 
چەند کاژێری داهاتووی ئەمڕۆ بۆ یەکلاکردنەوەی داهاتووی هێرشبەرە ئینگلیزییەکەی تۆتێنهام یەکلاکەرەوە دەبن.
 
هاری کەین، ئێستا تەمەنی 30 ساڵە، لە 2011ـەوە لە یانەی تۆتێنهام یارییدەکات، یاریزانەکە رۆڵێکی بەرچاوی لە ئەنجامەکانی یانەکەدا بینیووە و ژمارەیەکی زۆری گۆڵی بەدرێسی یانەکەوە تۆمارکردووە کە 280 گۆڵە، بەڵام شکستهێنانی یانە لەندەییەکە بۆ بردنەوەی نازناوەکان، بووەتە هۆکاری ئەوەی هاری بیر لە بەجێهێشتنی یانەکە بکاتەوە، بەتایبەت کە گرێبەستەکەی تەنیا یەک ساڵی ماوە.
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە