بەهۆی کەمبوونەوەی لێشاوی کۆچبەران، چیک کۆتایی بە پشکنینەکانی لەسەر سنووری سلۆڤاکیا دەهێنێت

02-02-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی کۆماری چیک بڕیاری دا خاڵەکانی پشکنین لەسەر سنووری سلۆڤاکیا هەڵبگرێتەوە کە ساڵی رابردوو بەهۆی زیادبوونی ژمارەی کۆچبەرانەوە، داینابوون. وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە دەڵێت، ژمارەی کۆچبەران کەمبووەتەوە و پێویستیان بە خاڵەکانی پشکنین نەماوە. 
 
بەگوێرەی وەزارەتی نێوخۆی چیک، ساڵی رابردوو 12 هەزار کۆچبەری نایاسایی لە وڵاتەکەیان دەستگیرکرابوون کە زۆربەیان خەڵکی سووریا و رۆژئاوای کوردستان بوون، دوای ئەوە حکومەتی ئەو وڵاتە بە پێویستی زانی لەسەر سنوور رێگری لە رۆیشتنی کۆچبەرە نایاساییەکان بکات و لە 29ـی ئەیلوول لە 27 دەروازەی سنووریی نێوان چیک و سلۆڤاکیا، خاڵەکانی پشکنینی دانا. لە سەرەتادا بڕیاربوو خاڵەکان تەنیا بۆ ماوەی 10 رۆژ بمێننەوە، بەڵام بۆ ماوەی چوار مانگ کاریان پێکرا. 
 
سلۆڤاکیا و چیک سەر بە ناوچەی شنگنن کە بۆ هاتووچۆکردن بەنێویاندا، هاووڵاتییەکانیان پێویستیان بە ڤیزە نییە. لە یەکشەممەی داهاتووەوە، چیدیکە پشکنین بۆ ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکان ناکرێت. 
 
ڤیت راکوسان، وەزیری نێوخۆی کۆماری چیک دەڵێت، مانگی ئەیلوول رۆژانە 400 کۆچبەریان دەستگیردەکرد. راکوسان رۆژی چوارشەممە گوتی: "ژمارەکە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە".
 
وەزارەتی ناوخۆی چیک هەروەها رایگەیاند، پشکنین بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن کەس کراوە و رێگری لە دەربازبوونی دوو هەزار و 545 کەس کراوە، نزیکەی 10 هەزار کۆچبەر و 141 قاچاخچیی گومانلێکراویش دەستگیرکراون.  وەزارەتەکە دەڵێت "کۆچبەران چیکیان بەکارهێناوە بۆ پەڕینەوە بۆ وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) لە کۆبوونەوەیەکدا

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: دەبێت بەرلین کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ کە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا "بێ هەڵوێستە"، هاوکات داوا دەکات بەرلین بە فەرمی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە و دەڵێت: "پێشتر کوردەکانمان بە تەنیا جێهێشتن و دەبێت پەند لەو هەڵەیە وەربگرین."